کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کرێکارانی کارخانەی قەندی مەهاباد مانیان گرت

11:51 - 9 رەزبەر 2720

ڕۆژی سێشەممە ٨ی ڕەزبەر، کرێکارانی کارخانەی قەندی مەهاباد کە چەندین مانگە مووچەیان پێ نەدراوە، بەنیسبەت دواکەوتنی داواکارییەکان و دەرکردنی ژمارەیەک لە هاوکارەکانیان دەستیان لەکار کێشایەوە.

هەروەها کرێکارانی وزەخانەی حەرارەتی ''ڕامینـ''ـی ئەهواز کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد و داوای ئەوە دەکەن کە گرینگی بە داخوازییەکانیان بدەن و ئەو داواکارییانە جێبەجێ بکەن.

کرێکارانی ئەم وزەخانەیە چەندین مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە، هەروەها ئەگەری ئەوە هەیە ژمارەیەک لە کرێکاران دەر بکرێن کە ئەمە نیگەرانیی لەنێو ئەو کرێکارانە دروست کردووە.

هاوکات بەهۆی دۆخی خراپی ئابووری، نەبوونی دەرفەتی کار، هەژاری، گرانی و بێ هیوایی بە داهاتوو، هەموو ڕۆژێک لە شوێنە جیاجیاکانی کوردستان و ئێران خۆپیشاندان بەڕێوە دەچێت.

 کاربەدەستانی ڕێژیم هیچ ئاوڕێک بەم ناڕزایەتییانە نادەنەوە و تەنانت ئەو کۆبوونەوانە سەرکوت دەکەن و زۆر کەسیش بە تۆمەتی ئەمنییەتی دەسبەسەر دەکرێن.