کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کرێکارانی کانگای زێڕی سارگۆنی زەردکێوی قوروە مانیان گرتووە

18:23 - 4 بانەمەڕ 2720

کرێکارەکانی کانگای زێڕی "زەردکێو" لە ناڕەزایەتی بەرانبەر بە دەسبەسەرکردنی دوو ئەندامی شورای گوندی "بەهارلوو" مانیان لە کارکردن گرتووە.

ئەو دوو ئەندامەی شورای گوندی بەهارلوو پاش ناڕەزایەتی دەربڕین بەرانبەر بە دەرکردنی کرێکارە خۆجێییەکان لەو کانزایە دەسبەسەر کرابوون.

یەکێک لە کرێکارەکان وتوویەتی: "بەرپرسەکان بەڵێنییان داوە کە کرێکارە خۆجێییەکان ببەنەوە سەر کار بەڵام لە ئێستادا ٢٠ کەس لە کرێکارە خۆجێییەکان بێکارن و لەجیات ئەوەی ببرێنەوە سەر کار، دووبارە خەریکن دەریان دەکەن".

لە کانگای "سارگۆنـ"ـی "زەردکێو"، ساڵانە نزیکەی ٣ تۆن زێڕ و تۆنێک زیو دەردەهێنرێت کە یەکێک لە کانزا هەرەگەورەکانی زێڕ و زیوی وڵاتە.