کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کرێکارانی کورەخانەی ساروقامیشی بۆکان مانیان گرت

11:51 - 29 خاکەلێوه 2720

ماوەی چەند ڕۆژه کرێکارانی کورەخانەی "ساروقامیش'' و "برایم ئاباد"ی بۆکان بەهۆی کەمیی حەقدەستەکانیان مانیان گرتووە.

سەرجەم چەرخکێش و قرمزداری ئەو کورەخانانە بەنیسبەت کەمیی حەقدەست ناڕەزایەتییان دەربڕیوە و کارەکانیان بەجێهێشتووە.

قرمزدارانی ئەو کورەخانانە وتوویانە حەقدەستی ساڵی ڕابردوویان کە بۆ دیاری کردبوون پێیان نەدراوە، ئێستاش دەیانهەوێ شتێکی ئەوتۆیان بۆ زیاد نەکەن.

ساڵی ڕابردوو هەر هەزار خشت  بە ١٤ هەزار تمەن باری ماشین کراوە که خاوەن کورەخانەکان دەیانهەوێ ئەمساڵیش هەر ئەو نرخە بێت.

بۆ زیادکردنی حەقدەستی کرێکارانی ئەو کورەخانەیە سەرکرێکاری چەرخکێش و قرمزدار لەگەڵ خاوەن کورەکان کۆبوونەتەوە بەڵام بێ ئاکام ماوەتەوە.

هەر له بۆكان له ناوچەى "ميرقاز" و 'پيرمحەممەد" کانگایەکی زۆر کار دەکەن کە ڕێگاوبانیان خراپ کردووە.

هاوکات لە "داربەسەر" دوو کانگا لە "نۆبار" کار دەکەن.

لە گوندەکانی "قوڵغەتەپه، قادراوا، عزیزکەند" دوو کانگا هەن. لە "خوراسانه" دوو کانگا و لە "تازەقەڵا و کوچکووەتەمیش" چەند کانگای دیکە کار دەکەن.

زۆربەی خاوەن کانگاکان خەڵکی شارە غەیرەکوردنشینەکانن و لە شارە فارس‌نشینەکانەوە هاتوون.