کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کرێکارێکی شارەداریی سنە، مۆڵەتی ئامادەبوونی لە کێبڕکێکانی ئاسیای وەرگرت

18:29 - 10 پووشپەڕ 2719

کوردستان میدیا: کرێکارێکی شارەداریی سنە، مۆڵەتی ئامادەبوونی لە کێبڕکێکانی ئاسیای لە وڵاتی "هۆنگ کۆنگـ"دا بەدەست هێنا.

"کورش فەرهادی"، کرێکارێکی شارەداریی سنە، لە نۆزدەهەمین دەورەی کێبڕکێی هەڵاتنی کەمئەندامان، لە بواری ''بازدانی سێ هەنگاو''، پلەی یەکەمی بەدەست هێنا و توانی مۆڵەتی ئامادەبوونی لە کێبڕکێکانی ئاسیا لە وڵاتی "هۆنگ کۆنگ"، لە ساڵی ٢٠١٩دا بەدەست بهێنێت.

ئەم کرێکارە، هەتا ئێستا توانیویە سێ میداڵی زێڕ، زیو و بۆڕۆنزی لە کێبڕکێکانی جیهانی لە سوئێد، پلەی زێڕی بواری بازدانی ئاسیای لە مالێزی، سێ میداڵی زێڕی کێبڕکێکانی نێودەوڵەتی لە توونێس و پلەی زێڕی قارەمانیەتیی جیهان لە تایلەندا بەدەست بێنێت و لە کارنامەی خۆیدا پلەی قارەمانیەتی تۆمار بکات.

١٢٢ یاریزان لە ١٨ پارێزگای ئێراندا، لە نۆزدەهەمین خولی کێبڕکێی هەڵاتنی کەمئەندامان، کە لە شاری ئەردەبێڵ بەڕێوەچوو، بەشدارییان کردبوو کە "کورش فەرهادی"، کرێکارێکی شارەداریی سنە، وەکوو ئەندامی تیمی پارێزگای سنە لەم کێبڕکێیانەدا بەشداریی کرد.