کوردستان میدیا: که‌بوودوه‌ند له چاوپێکه‌وتنێکدا به هاوسه‌ره‌کی گوتووه، لێپرسراوانی زیندان به‌ڵێنیان پێ داوه که‌له هه‌وڵی هه‌موار کردنی که‌ش و دۆخی موره‌خه‌سیی ناوبراو دان.
که‌بوودوه‌ند گوتوویه‌تی، ئه‌مڕۆ سێ‌شه‌ممه کۆتایی به مانگرتنه‌که‌ی دێنێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێک که رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان له رێکه‌وتی ٣ی گه‌لاوێژ بڵاو کردۆته‌وه، هاتووه: له دوایین رۆژی مانگرتنی که‌بوودوه‌نددا هاوسه‌ری ناوبراو سه‌ردانی زیندانی ئه‌وینی کردووه و که‌بوودوه‌ند به هاوسه‌ره‌که‌ی گوتووه، به‌رپرسانی زیندان به‌ڵێنییان پێداوه که‌له حاڵی ئاماده‌سازی دان که ناوبراو بنێرنه موره‌خه‌سی.
به‌گوێره‌ی ئه‌م راپۆرته، پزیشکانی زیندان و نه‌خۆشخانه‌ی موده‌ڕێس رایانگه‌یاندووه که گورچیله‌کانی که‌بوودوه‌ند به توندی چڵکیان کردووه و ده‌بێ خێرا پێڕاگه‌یشتن به بارودۆخی ناوبراو بکریت.
محه‌ممه‌د سدیق که‌بوودوه‌ند چالاکی مافی مرۆڤ و دامه‌زرێنه‌ری رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، له رێکه‌وتی ٦ی جۆزه‌ردان، له‌مه‌ڕ ناڕه‌زایه‌تی به پێشگیریی به‌رپرسانی زیندان بۆ دیتنی کوڕه نه‌خۆشه‌که‌ی مانی له خواردن گرت. کوڕی که‌بوودوه‌ند له به‌فرانباری ١٣٩٠ی هه‌تاوییه‌وه تووشی نه‌خۆشییه‌کی نه‌ناسراو بووه.
ناوبراو له رێکه‌وتی ١٠ی پووشپه‌ڕی ١٣٨٦ی هه‌تاوی ده‌سبه‌سه‌ر و له دادگای شۆڕشی تاران به تۆمه‌تی هه‌وڵ دان له دژی ته‌ناهیی نه‌ته‌وه‌یی له رێگه‌ی دامه‌زراندنی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان به ١٠ ساڵ زیندان سزا درا.
هه‌روه‌ها که‌بوودوه‌ند به تۆمه‌تی پروپاگه‌نده له دژی رێژیمی ئێران و پێوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و کوفی عه‌نان، سکرتێری پێشووی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و وتووێژ له‌گه‌ڵ راگه‌یه‌نه ده‌ره‌کییه‌کان، به یه‌ک ساڵ زیندان سزا درا.
ئه‌و سزایه له لقی ٥٦ دادگای پێداچوونه‌وه‌ی تاران بۆ ١٠ سال که‌م کرایه‌وه.