کوردستان میدیا: به‌رپرسی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان له به‌یاننامه‌یه‌کدا داوا له کوردانی سووریه ده‌کات که په‌یوه‌ست به ته‌ڤگه‌ری رزگاریخوازانه‌ی سووریه بن.
دەقی به‌یاننامه‌که به‌م چه‌شنه‌نه:
ده‌فته‌ر خانه‌ی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان
محه‌ممه‌د سه‌دیق که‌بوودوه‌ند له نامه‌یه‌کدا بۆ کورده‌کانی سووریه خوازیاری په‌یوه‌ست بوونیان به بزاڤی دێمۆکراسیخوازانه‌ی سووریه‌یه و داوای خودموختاری و فدرالیزم بۆ ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان ده‌کات.
بۆ چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نی، حیزبه‌کان و رێکخراوه سیاسییه‌کان و خه‌ڵکی کورد له رۆژئاوای کوردستان
هه‌روا که‌له هه‌واڵه‌کاندا ده‌رکه‌وتووه، رێژیمی ده‌سه‌ڵاتداری سووریه له شه‌ڕێکی نایه‌کساندا له‌گه‌ڵ خه‌ڵک و دژبه‌رانی خۆی ده‌ست پێکردووه و رۆژانه هه‌واڵی کوشتن و کۆمکوژیی ده‌یان هاووڵاتی له‌و وڵاته بڵاو ده‌بێته‌وه. هه‌نووکه‌ش زۆربه‌ی ده‌وڵه‌تان، رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و خه‌ڵکی جیهان ئه‌و راستییه‌یان بۆ ده‌رکه‌وتووه که رێژیمی ده‌سه‌ڵاتداری سووریه رێفۆرم هه‌ڵناگرێت و به کوشتنی هه‌زاران که‌س له خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته رێگای چاکسازی و گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌هێشتۆته‌وه.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌و وڵاته، له کاتی سه‌ربه‌خۆیی سووریه دژوارترین زیان و تاریکترین مێژوویان بووه و سیاسه‌ته‌کانی گۆڕینی شوناس و ته‌عریب و بێ‌شوناسی و بێ‌مافی ته‌نیا به‌شێک له ژیانی پـڕزه‌حمه‌تی ئه‌وان بووه که هیچ ویژدانێکی زیندوو ئه‌و شته ناپەژرێنێت و به ئاسانی لێی تێپه‌ڕ نابێت. به‌و هیوایه‌وه که هه‌ڵبژاردنی عه‌بدولباسیت سیدا له کورده‌کانی ئه‌و وڵاته بۆ به‌رپرسایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی سووریه و به‌ره‌ی دژبه‌ران، به به‌ڵێنییه‌ک که بۆ خودموختاری و فیدراڵیزم بۆ رۆژئاوای کوردستان داویه‌تی، پێویستیی به‌شداریی به‌ربڵاوی نه‌ته‌وه‌ی کورد له بزاڤی رزگاریخوازانه له دژی ریژیمی سووریه زیاتر له هه‌ر کاتێک هه‌ست پێ ده‌کرێت.
من محه‌ممه‌د سه‌دیق که‌بوودوه‌ند، زیندانی سیاسیی کوردی ئێرانی که هه‌نووکه به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تی له‌هه‌مبه‌ر هه‌ڵاواردنی ده‌وڵه‌تی ئێران له دژی چالاکانی سیاسیی کورد، له مانگرتن دام و به‌ناوی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستانه‌وه داوا له تیکڕای چالاکان و تێکۆشه‌رانی سیاسی و مه‌ده‌نی، حیزبه‌کان و گرووپه سیاسییه‌کان و ژنان و لاوانی رۆژئاوای کوردستان ده‌که‌م به په‌یوه‌ست بوون به تەڤگەری دێمۆکراسی‌خوازی وڵاتی لێقه‌وماوی سووریه، ره‌نج و مه‌ینه‌ت و کۆمکوژیی هۆڤانه‌ی ساڵی ٢٠٠٤ قامیشلوو وه‌بیر بێننه‌وه و بۆ هاتنه دیی خودموختاری و فیدرالیزم بۆ رۆژئاوای کوردستان خه‌بات بکه‌ن.
ئاواتی من سه‌رکه‌وتنی ئازادی و دێمۆکراسی به خه‌ڵکی سووریه و پێکهاتنی سیستمێکی خودموختاری و فیدراڵی بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌و وڵاته دایه.
تاران، زیندانی ئه‌وین، ٣١ی جۆزه‌ردانی ١٣٩١ی هه‌تاوی
محه‌ممه‌د سه‌دیق که‌بوودوه‌ند
به‌رپرسی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان
23هه‌مين ساڵیادی تیرۆری دوکتور قاسملوو