کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

که‌میی ئاوی خواردنه‌وه‌ هاووڵاتییانی شاری بۆکانى بێزار کردووه‌

17:57 - 23 گەلاوێژ 2712

کوردستان میدیا: که‌م‌ئاویی چه‌ندین گه‌ڕه‌کی شاری بۆکان و گونده‌کانی ناوچه‌ی ئاڵه‌شین، خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی وه‌زاڵه‌ هێناوه‌ و پشکی ئاوی ئه‌و ناوچه‌یه‌ له‌ شه‌و و رۆژێکدا له‌ ١٠ کاتژمێر که‌متره.


به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌ ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، سه‌ره‌ڕای هه‌ڵێنجانی زیاترین رێژه‌ی ئاوی پارێزگاکانی ورمێ و ئازه‌ربایجانی رۆژهه‌ڵات له‌ شاری بۆکان، خه‌ڵکی ئه‌و شاره‌ و چه‌ندین ئاوایی ده‌وروبه‌ری به‌ده‌ستی که‌م‌ئاوی و بێ‌ئاوییه‌وه‌ ده‌ناڵێنن و به‌رپرسانی رێژیمیش هیچ هه‌وڵێک له‌مه‌ڕ قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ی ئاوی هاووڵاتییان ناده‌ن.
ئاواییه‌کانی به‌شێک له‌ ناوچه‌ی ئاڵه‌شینی بۆکان و گه‌ڕه‌کانی کولته‌په، عه‌لیاوا، شه‌هره‌ک و خانووه‌کانی ده‌وروبه‌ری فرمانداری، رۆژانه‌ زیاتر له‌ ١٤ کاتژمیر بێ‌ئاون، له‌ حاڵێکدا که‌ شاری بۆکان خاوه‌ن سه‌رچاوه‌گه‌لێکی ئاویی ده‌وڵه‌مه‌نده‌ و به‌شێکی زۆری ئاوی خواردنه‌وه‌ و کشتوکاڵی پارێزگای ورمێ و ئازه‌ربایجانی رۆژهه‌ڵات و هه‌تا ده‌گاته‌ شاری ته‌ورێز، له‌ شاری بۆکانه‌وه‌ دابین ده‌کرێت.

پیروز بێت 67مین ساڵوەگەڕی دامەزرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران