کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کورتە فیلمی بەڵگەیی تاقیگەی ژمارە ۲ بۆ فێستیڤاڵی "کڕاکۆڤ" گوڵبژێر کرا

11:48 - 26 خاکەلێوه 2722

کورتە فیلمی بەڵگەیی "تاقیگەی ژمارە ۲" له نووسین و دەرهێنانی "ئیدریس عەبدی" و "ئاوارە عومەر" بەرهەمی هاوبەشی کۆمپانیای "لامیدیا" لە ۶۲هەمین خولی فێستیڤاڵی "کڕاکۆڤ" لە لەهستان کە "پاڵێوەری ئۆسکار و بافتا"یە گوڵبژێر کرا.

ڕێکخراوی "ڕێتاو" بڵاوکردنەوەی ئەم فیلمەی لە ئەستۆیە.

ئەم کورتە فیلمە پێشتر خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی بەڵگەیی کوردی لە پێنجەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەی سلێمانی بەدەست هێنابوو.

کورتە فیلمی بەڵگەیی "تاقیگەی ژمارە ۲"، ساڵی ٢٠٢١  بەرھەم ھاتووە و باسی ژیانی "حەمە تۆفێق" دەکات کە ماوەی ١٤ساڵە لە بەشی توێکاریی زانکۆی پزیشکیی "سلێمانی" کار دەکات.

تاقیگەی ژمارە ٢ پێشووتر لە فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی "ئەلبوابە" لە وڵاتی "ئەلجەزایر" خەڵاتی "سیلڤەر"ی بردووەتەوە ھەروەھا لە فێستیڤاڵی فیلمی سیلبێرتیی "ئیتالیا" خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی بەڵگەیی بەدەست ھێنابوو.

کورتە فیلمی تاقیگەی ژمارە٢، ئێستا لە فێستیڤاڵی فیلمی "ئانجلیکا"ی ئامریکا بۆ بەدەستھێنانی خەڵات لە پێشبەڕکێدایە.

هەروەتر ئەم کورتە فیلمە لە فێستیڤاڵی فیلمی "بیگ سکا"ی ئامریکا کە "کوالیفا"ی خەڵاتی ئۆسکارە بۆ بەشی کێبەڕکێ ھەڵبژێردراوە.