کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کورتە چیرۆکێکی "سەلاح گوڵەندامی" لە فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی "ئاکسفۆرد"دا چاپ و بڵاو بووەوە

11:50 - 19 بانەمەڕ 2722

کورتەچیرۆکی "داهێنانی فەلسەفیی من" لە نووسینی "سەلاح گوڵەندامی" نووسەری ناسراوی کورد لە فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی "ئاکسفۆرد"دا چاپ و بڵاو بووەوە.

ساڵی ڕابردوو فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی ئاکسفۆرد بە بەشداریی چیرۆکنووسانی زۆربەی وڵاتانی وەکوو ئامریکا، کانادا، بریتانیا، ئۆسترالیا، ژاپۆن و چەندین وڵاتی دیکە بەڕێوە چوو و بەرهەمی بیست چیرۆکنووسی بەشداری فێستیڤاڵ هەڵبژێردران کە کورتەچیرۆکی "داهێنانی فەلسەفیی من" لە نووسینی "سەلاح گوڵەندامی" یەکێک لەو بەرهەمانە بوو.

ڕۆژی ٢٣ ئاڤریلی ٢٠٢٢ی زایینی هاوکات لەگەڵ ڕۆژی "شکسپیێر" ڕێز لە  سەلاح گوڵەندامی و هەموو ئەو کەسانە گیرا کە لە فێستیڤاڵەکەدا هەڵبژێردرابوون.

فێستیڤاڵی ئاکسفۆرد لە سەردەمی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و قەرەنتینە یەک لەدوای یەکەکان نەیتوانیبوو چیرۆکە هەڵبژێردراوەکانی ئەو چەند ساڵە بڵاو بکاتەوە، بۆیە چیرۆکەکانی ئەو چەند ساڵە لە چوارچێوەی کۆمەڵە چیرۆکێکدا چاپ و بڵاو کرانەوە.

"سەلاح گوڵەندامی" خەڵکی شاری مەهابادە و تاکوو ئێستا زیاتر لە ١٠ کتێبی چاپ و بڵاو بووەتەوە.