کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کورد لە گەورەترین ئۆپراسیۆن دژی تێرۆریزمدا بەشداریی کرد

17:27 - 5 خەزەڵوەر 2719

کوردستان میدیا: لە ئۆپراسیۆنی دژی تێرۆریزم و هەروەها کوشتنی سەرکردەی گرووپی تێرۆریستیی داعشدا، کورد ڕۆڵێکی گەورەی گێڕا.

لە دوای ئەوەیکە هەواڵی کوشتنی "ئەبووبەکر بەغدادی"، سەرکردەی گرووپی تێرۆریستیی داعش لە میدیاکاندا بڵاو کرایەوە، "دانڵد ترامپ"، سەرکۆماری ئامریکا لە پرێس کۆنفڕانسێکدا پشتڕاستی کردەوە کە "بەغدادی" کوژراوە.

"ترامپ" لەو پرێس کۆنفڕانسەدا باسی لەوە کرد کە کوردەکان لە ئۆپراسیۆنی کوشتنی بەغدادیدا ڕۆڵێکی زۆر گرینگیان گێڕاوە.

بۆ یەکەمجار لە مێژوودا، هێزی نیزامیی کورد لە گەورەترین ئۆپراسیۆنی دژی تێرۆریزمدا بەشداریی کردووە.

داعش یەکیک لە مەترسیدارترین گرووپە تێرۆریستییەکانی سەدەی ٢١ بوو.