کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کورد هەمیشە دژ بە تیرۆر هەنگاو دەنێت

14:15 - 5 بانەمەڕ 2719

کوردستان میدیا: شارۆمەندێکی کورد پاش هەڵوێستێکی شیاو، وەکوو شارەوانی "لامبێس"ی لەندەن هەڵبژێرا.

پاش ڕووداوی تێرۆریستیی ساڵی ڕابردوو لە لامبێسی لەندەن، میدیاکانی ئەو وڵاتە لە ئیبراهیم دوغوش وەکوو پاڵەوانێک ناویان برد. ئەم شارۆمەندە کوردە، چەندین ڕێستۆرانی خۆی تا هێوربوونەوەی دۆخەکە و دوورخستنەوەی مەترسییەکان، بە خۆڕایی خستە خزمەتی هێزی پۆلیس، تاکوو لە چێشتەکانی ڕێستۆرانەکەی کەڵک وەربگرن.

ئیبراهیم دوغوش، پاش بیست ساڵ ئەندامیەتی لە حیزبی کرێکارانی بریتانیا، لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکاندا، وەکوو شارەوانی لامبێسی لەندەن هەڵبژێرا.

ئەم هەنگاوە لەلایەن شارۆمەندی کوردەوە، تەنیا نموونەیەکە لەو هەڵوێستانەی کە کوردان هەم لە کوردستان و هەم لە هەموو جیهان، لە خۆیان پیشانی دەدەن و دەسەلمێنن کە کورد هەمیشە لە بەرەی دژ بە تیرۆردایە.