کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستان دەستدرێژی بۆ سەر ژنانی ئاڵمانیان مەحکووم کرد

14:47 - 26 بەفرانبار 2715

کوردستان میدیا: خۆپیشاندانێک بۆ مەحکووم کردنی دەستدرێژی سەر ژنانی ئاڵمان لە کەمپەکانی شاری ئاندریاسبێرگی ئاڵمان بەرێوە چوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی كوردستان میدیا، رۆژی هەینی ١٦ی بەفرانباری ساڵی ١٣٩٤ی هەتاوی ژمارەیەک لە کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستان لە کەمپەکانی شاری ئاندریاسبێرگی ئاڵمان لە خۆپیشاندانێک دا نارەزایەتیان لەسەر دەستدرێژی کردنە سەر ژنانی ئالمان لە شەوی سەری ساڵی ٢٠١٦ی زایینی و بە تایبەت لە شاری کوڵن دەربڕی و ئەو کردەوەیان مەحکووم کرد و بە بەخشینی گوڵ بە ئاڵمانییەکان ، دڵنەواییان دانەوە.

ئەو خۆپیشاندانە لە لایەن ژمارەیەک لە ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە رێکخرابوو و کوردانی پارچەکانیتری کوردستانیش پشتیوانیان لەو حەرەکەتە کرد.