
خەڵکی تێکۆشەری کوردستان بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکرات لە شار و گوندەکانی کوردستان بەردەوام چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە دەبەن.
لاوانی دێموکرات لە دزەی "مەرگەوەڕ" لە گوندی "خۆراسب" سەر بە "مەرگەوەڕ" بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و لۆگۆی هێزی پێشمەرگە پەیمانی وەفاداریی خۆیان لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران نوێ کردەوە. هاوکات لە گوندی "باوان" سەر بە مەرگەوەڕ پیرۆزبایی ٢٥ گەڵاوێژیان کرد و لە "دزەی مەرگەوەڕ" ئاڵای کوردستانیان هەڵ کردووە.
لە "نەغەدە" لاوانی شۆڕشگێڕ بۆ پیرۆزبایی ٢٥ی گەلاوێژ لە زۆربەی شار و گوندەکانی ئەو شارە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.
لە شاری "پیرانشار" قارەمانانی دێموکرات بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ لە سەیرانگای "کانی لۆسە" چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.
تێکۆشەرانی دێموکرات لە "مەریوان" بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ لە زرێبار چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.
لە "سەقز" شۆڕەسوارانی دێموکرات بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پوستێری تایبەت ٢٥ی گەلاوێژیان پیرۆز کرد.
لە "بانه" لاوانی دێموکرات ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان پیرۆز کرد.
تێکۆشەرانی حیزبی دێموکرات لە "بۆکان" لە سەر کێوی "ناڵەشکێنە" بە هەڵدانی ئاڵای کوردستان، ئارمی حیزب و لوگوی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ چالاکیی تەبلیغییان کردووە. هەروەها لە "قەرەگۆل" چالاکیی تەبلیغی کراوە.
لە "جوانڕۆ" لاوانی دێموکرات چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.
لە "سنه" ئەندامانی حیزب بەبۆنەی ٢٥ی گلاوێژ ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی لەیلاخی سنە و نێو شاردا چالاکییان بەڕێوە بردووە.
هەروەها ئەو شوێنانەی چالاکییان تێدا بەڕێوەچووە بریتیە لە گوندەکانی: "قاملوو، مەعسووم ئاوا، کەبووتەرخانی، سوور سوور، لالەی نەبی ئاوا، گردمیرانی بچووک، شاجۆ، قادرمەرز، شارەدێ باشماخ، جوامیراوا و موارک ئاوا"
لە "سەردەشت" لاوانی دێموکرات بەبۆنەی ٧٦هەمین ساڵڕۆژ دامەزرانی حیزبی دێموکرات چالاکیی تەبلیغێیان بەڕێوە بردووە.
لە "شنۆ" لە گوندی "کانی سۆرک" بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چووه.
لە "نییەر" بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چووه.