کوردستان میدیا: تێکۆشەرانی دێموکرات لە شار و گوندەکانی کوردستان بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان پیرۆز دەکەن.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە شاری تاران لە "بوستانی "بوستان پردیس" بەزانبەری ساختمانەکانی شیرکەتی نەوتی OPG، مگاما، ئیکباتان، پردی به ناو "باکری" ڕووبەوڕووی "هایپرستار" پاریک ئێرەم تاران، پردی هەوایی تێرمیناڵی غەرب نزیک مەیدانی ئازادی، پردی هەوایی بەرانبەر به فڕۆکەخانی "مێهرئاباد" پردی هەوایی شەقامی ئینقلاب و ئوستاد موعین.
لە جوانڕۆی "مەحموود کلاشی"ـەوە لە: 'دەوروووبەری ھەڵانی، شەقامی سەعدی، ناوچەی باوەجانی، فەرھەنگیانی فازی١ و٢، شەقامی بێھداری، گۆڕەپانی دوکتۆر قاسملوو، شەقامی سەنجابی، شەقامی حەمزە و ئاوایی سەفی ئاوا، زانکۆی پەیام نوور چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە چووه.
لە سنەی هەمیشە قارەمانەوە لە کێوی ئاویەر و لە سەر قوتابخانە گوندی ئاساوڵە چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە چووە.
ئەندامانى حيزبی دێموکرات له شارى بۆكان چالاكیى بەرينى تەبليغيان به بۆنەى ٢٦ى سەرماوەز لە شوێنەکانی: ميراواى بۆكان و بلوارى شەمسى بورهان و قوتابخانەكانى باغى فەرهەنگ ،سێڕیانی خاوران کوچه نگین۱ بوکان، جادەی بۆرهان هەتا سێڕیانی شەرفكەندی جادەی ئەشكەوتى سەهولان جاده خوراسانه جادەى نوبار تا گوندى باغچه.
هەروەها لە گوندەکانی سەر بە شاری بۆکان وەک: ئەختەتار و كەريزه و عەزيزكەند نوبار، شيخلر، دونگوز، تازه قەلا، كانى تومار، سەيد ئاوا، تەرەغه، چاوهرچين، وه ته ميش بە شێوەیەکی بەربڵاو چالاکی تەبلیغی بەڕێوە چووە.
تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری کامیاران لە شوێنەکانی وەک: ''جادەی ئەڵک بۆ تروەرێز، جادەی سنە، مەسکەنی مێهر چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
لە مەهابادی قازییەکان ڕێژيم له ترسى چالاكیی بەردەوامیى پێشمەرگەكانى شار ڕۆژی ٢٤ى سەرماوەز له سەر ڕێگای بۆکان - مەهەباد نزدیک پۆمپی بێنزین شێخلەر ماشێنی خەڵکیان ڕاگرتووە و دەیانپشکنین.
هەروەها چەندين گەشتي هێزە بەناو ئینتزامییەکانیان له ناو شاری مەهاباد بڵاوه پى كردوه زۆرێک لە لاوەکانیان دەپشکنین و موبايلیان له خەلک وەرگرتووە.
لە ناوچەی شاروێرانی مەهاباد لە گوندەکانی؛ قجی ئاوا، گاپیس، خورخورە، کانی بەڕازان، لەج
قس قەڵا، قوڵەسەن و بەفرەوان چالاکیی بەرێنی تەبلیغی بەڕێوە چووە.
لە ناوچەی ژاوەرۆی مەریوان لە شاری شەهید مەنسووری ڕەشەهەورامی بازەکەی کۆساڵان چالاکیی بەڕێوە چوو.
ئەندامانی دڵسۆز و تێکۆشەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە گوندەکانی؛ ساڵیان، هوویە، سەرهوویە، و شارەدێ ئەوێهەنگ لە بەشێکی زۆری گەرەک وکۆڵانەکان وشوێنە گشتیەکانی ئەو ئاواییانە تراکت و پۆستێری تایبەت بە ۲٦ی سەرماوەزیان بڵاو کردەوە.
لە نیەر، بە بۆنەی٢٦ی سەرماوەز چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە چووە.
لە دزەی مەرگەوەڕ سەر بەشاری ورمێ چالاکیی تەبلیغی بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز بەڕێوە چوو.
هاوکات لە ئیلام، لە شارستانی ئاودانان، شاری موورمووری لە مەیدانی "ئیمام حوسێن مەیدانی ئیمام عەلی" بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی ڕۆژی پێشمەرگەیان پیرۆز ڕاگرت.
هەروەها لە شاری کرماشان، خوێندکاران پەیامێکی تایبەتیان بە ڕۆژی پێشمەرگە بڵاو کردەوە.