کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوردستان بە هانای "کۆتول" ڕۆیی

17:36 - 6 رەشەمه 2719

خەڵکی نیشماندۆست و مرۆڤدۆستی کوردستان بە کۆکردنەوەی یارمەتی و دابینکردنی پێداویستی بە هانای خەڵکی لێقەوماوی "خۆی" چوون.

بەپێی زانیارییەکان، خەڵک لە شارەکانی کوردستان، هەڵمەتی کۆکردنەوەی یارمەتییان بۆ خەڵکی بوومەلەرزەلێدراوی شاری خۆی دەست پێکردووە.

لە شاری شنۆ خەڵک یارمەتییان کۆ کردووەتەوە و بۆ خەڵکی بوومەلەرزەلێدراو بەڕێ کردووە.

خەڵکی گوندی "کورتان ئاوا"، سەر بە ناوچەی کۆتول، باسیان لەوە کردووە کە بوومەلەرزە، ماڵ و حاڵیانی تێک داوە و زەرەر و زیانی زۆریان بەرکەوتووە.

دانیشتوانی ئەو گوندە باسیان لەوە کردووە که ماوەی ١٠ ڕۆژ پێش هاتنی ئەو بوومەلەرزەیە لەو ناوچەیەدا هەستیان بە وردە هەژان کردووە و ڕایانگەیاندووە کە چادر و کەرەستەیان بۆ دابین بکەن بەڵام کەس گوێی پێ نەداون.

ئەو هاووڵاتییانە هەروەها باسیان لەوە کردووە کە لە لایەن ڕێژیمەوە هیچ یارمەتییەکیان پێ نەگەیشتووە و چەند شەوە لە دەرەوە و لەبەر سەرما دەخەون.

خەڵکی بوومەلەرزەلێدراوی ئەو ناوچەیە باسیشیان لەوە کردووە کە ١٠ تا ١٢ سایپا یارمەتییان بۆ هاتووە کە ئەویش خەڵکی مەدەنی کۆی کردووەتەوە و بۆیان نێردراوە.

ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە بانگەوازێكدا داوای لە خەڵکی کوردستان کرد کە بە هانای خەڵکی لێقەوماوە بڕۆن.

هەروەها "مستەفا هیجری" لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە پەیامێکدا داوای لە خەڵک کرد کە بە هانای خەڵکی بوومەلەرزەلێدراو بچن.