کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوردستان بەرەوپیری پێشمەرگەوە دەچێت

16:48 - 23 سەرماوەز 2719

کوردستان میدیا: لە درێژەی کار و چالاکییەکانی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شارەکانی کوردستان، چالاکییە تەبلیغییەکان بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەزەوە لە ئێران و کوردستان بەردەوامه.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو به ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆڵەکانی دێموکرات لە گوندی "شیان" سەر بە سنەی قارەمان له "دەوروبەری قوتابخانه، دەوروبەری مزگەوت، دەوروبەری مخابرات و جادەی شیان"، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

لە مەهابادی سەربەرزەوە، تێکۆشەرانی دێموکرات لۆگۆی "حیزبی دێموکراتـ"ـیان لە شاردا بڵاو کردەوە.

لە شوێنەکانی وەک: "مەیدانی چوارچرا، پارکی ئوستاد مەجدی، شەقامی مامۆستا وەفایی، پارکی سەید قوتب، فەلەکەی شوانە، چوارڕای مەولەوی، باخی سەفا، شەقامی بیمارستان، زمینەکانی شارەداری، مەحوەتە، جادەی هەمزاوا، کانی مام قەنبەران، چوارڕای ئازادی، سێڕای وەفایی، پشتی سیلوو، شەقامی جامی جەم، دیواری مەحوەتە و مەیدانی ئیستقلال، قوتابخانەی شۆعەرای بەهار، سێڕای شیلان، پارکی بلواری پەرستار، پارکی پشت تەپ، تەپەی کاودان، تابلۆکانی سەر جادەکان، دەبیرستانی کوڕانە و کچانه"، چالاکیی تەبلیغی کراوە.

لە بۆکان، تێکۆشەرانی دێموکرات لە ٢٦ی سەرماوەزدا داوایان لە حیزبی دێموکرات کردووە کە پردی تازاوای بۆکان ـ میراوا کە چالاکیی تێدا کراوە، وەک پردی "ڕاسان" بناسرێت.

 پێشمەرگەکانی شار لە بۆکان لە پەیامێکدا وێڕای پیرۆزبایی ئەو ڕۆژە لە خەڵكی کوردستان  ڕوو لە پێشمەرگەکانی شاخ ڕایانگەیاند، ئێمە پێشمەرگەکانی شار و خەڵکی کوردستان یاریدەدەر و پشتیوانی پێشمەرگەی شاخین.

له‌نێو بۆكان و گوندەكانى ناوچەی گەوڕکایەتیی بۆکان، بۆ چەندمين جار بهبۆنەى ٢٦ى سه‌رماوەزەوە له‌لايەن پێشمەرگەكانى شارەوە چالاكیى تەبليغى كرا.

لە ميراواى بۆكان و گونده‌كانى: "ساردەکوێستان، کوێرکانی، زیراندۆڵ، گلۆڵانی سەروو و خوارو زاوکێو، پیربادین، کێوەڕەش، ڕێگای کێوەڕەش، پارکی ساحیلی، مەنتەقەی باخی قازی، شەقامی نەجاڕی، قوتابخانەکانی شار، کۆڵانەکانی پشت پاسگای میراو، بێهداشتی میراوا، شەقامی ئەسڵیی بۆکان ـ مەهاباد و کۆڵانەکانی پشت قوتابخانەی شەوانەڕۆژی"، چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە چوو.

لە بانە، تێکۆشەرانی دێموکرات پەیمانیان لەگەڵ پێشمەرگە نوێ کردەوە.

کوردانی خۆراسان پەیمانیان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان نوێ کردەوە.

لە پیرانشار له ناوچەی لاجان، ڕۆژی پێشمەرگە پیرۆز کرا. لە "گردکشانە، ئەندێزێ، سەروکانێ و جادەی سەرەکیی پیرانشارـ نەغەدە" چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو.

لە شیراز و شنۆ بە شێوازی جۆراجۆر ڕێز لە پێشمەرگە گیرا.