ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بازرگان هەتا لورستانەوە بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە دەبەن.
قارەمانانی دێموکرات لە شاری سنەی خوێنای و مەڵبەندی تێکۆشەرانی دێموکرات بەبۆنەی ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستانەوە لە کێوی "ئاویەر" چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد و وەک پێشمەرگەی نێو شار ئامادەیی خۆیان بۆ هەر ئەرکێکی حیزبی دەربڕی.
ڕۆڵەکانی دێموکرات لە شاری کرماشان بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز لە چیا سەرکەشەکانی ئەو شارە بە دروشم و پلاکارد ئەو ڕۆژیان لە خەڵکی کوردستان پیرۆز کرد.
قارەمانی ڕێبازی "پێشەوا" لە لوڕستان بەبۆنەی هاتنی ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە "بروجێرد" سەرەوەی زانکۆی ئەو شارە و هەروەها لە خوڕەمئاوا لە مەیدانی "ئیمام حوسێن" و "منارەی ئاجۆری" چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
لە مەهاباد ئەویندارانی ڕێبازی دێموکرات لە بەرەبەری ٢٦ی سەرماوەز لە شوێنەکانی "بەهارستان. قەسابخانە، تەپەی قازی، دۆڵی کەروێشکە، ئیران پەیما، کوچەی بەهمەن، باغی سیسە و شەهرەکی کارمەندان" بە چالاکیی تەبلیغیی ئەو ڕۆژیان پیرۆز کرد.