سەرەڕای هەڕەشەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بۆ ڕێگریکردن لە بەشداریی خەڵک لە ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز، خەڵک بە گەرمییەوە بەرەوپیریی نەورۆزەوە دەچن.
خەڵک لەو ڕێوڕەسمانەدا بە هێماگەلی وەکوو جامانە و گوڵی سوور لە ڕێوڕەسمەکان بەشداری دەکەن، ئەوە لە حاڵێکدایە کە ڕێژیم کەڵکوەرگرتن لەو هێمایانەی قەدەغە ڕاگەیاندبوو.
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٤ی ڕەشەمە لە زۆربەی شار و گوندەکانی کوردستان ڕێوڕەسمی تایبەت بە "چوارشەممەسووری" بەڕێوە چوو و لە هەندێک شار وەکوو شاری "شنۆ" خەڵک هێزەکانی ڕێژیمیان ڕاو نا کە هاتبوون ڕێگری لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکان بکەن.
سەرەڕای گوشار و هەڕەشەکانی ڕیژیم بۆ سەر خەڵک، بەڵام خەڵک بە پێشوازی نەورۆزەوە دەچن، لەلایەکی دیکەوە بە پیریی بانگەوازی حیزبەکانی کوردستانی ئێرانەوە چوون کە لە بانگەوازەکەدا داوا لە خەڵک کرابوو کە بە هێماگەلی وەکوو جامانە و گوڵی سوور و بە گەرموگوڕی لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزیدا بەشداری بکەن.