کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوردستان بەرەوپیریی ٢ی ڕێبەندانەوە دەچێت

11:08 - 26 بەفرانبار 2721

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بەرەبەری ٢ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان، لە شار و گوندەکانی کوردستان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو سەرەڕای بارینی بەفر و باران و سەرما و سۆڵەیەک کە کوردستانی گرتووەتەوە، ئەندامان و لایەنگرانی هەمیشە پشتیوانی حیزبی دێموکرات بە شێوازی جۆراوجۆر چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

بۆکان

تێکۆشەرانی دێموکرات لە بۆکان بۆ پیرۆزکردنی جێژنی ٢ی ڕێبەندان لە ناوچەی ئاڵەشینی بۆکان، شارەدێی گامێشگۆلی، شارەکی فەرهەنگییان، جادە حەسار، حەسار، ئینگیجە، جادەی ئینگیجە، کوڵتەپە و شەقامی عەشایر چالاکییان بەڕێوە برد.

هەروەها پێشمەرگەکانی شار لە بۆکان تیمی ١٩٥ بۆ پیرۆزکردنی ٢ی ڕێبەندان چالاکیی بەربڵاویان لەنێو شاری بۆکان لە "کۆڵانەکانی مزگەوتی تەنعیم، شەقامی مزگەوتی ئیفتخاری، شاقامی زەیتوون، گەڕەکی کوی موهەندسین، دەوروبەری پردی کۆبانی، شەقامی ٥٠ میتری، ساحلی بەرەو تالاری ڕۆژ، سێڕای حەمامیان و بلواری شەمسی بورهان" بەڕێوە برد.

پیرانشار

لە پیرانشار بۆ پیرۆزکردنی جێژنی ٢ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان تێکۆشەرانی دێموکرات وێنە، تراکت و پۆستێری تایبەت بەو ڕۆژەیان بە شێوەیەکی زۆر بەرین بڵاو کردووەتەوە.

لەو چالاکییەدا لە زۆربەی شەقام و کۆڵانەکانی شاری پیرانشار چالاکیی بەرینی تەبلیغی بەڕێوە چوو.

هەروەها لاوانی شۆڕشگێر لە گردکشانە بۆ وەفاداری بە ئامانجەکانی کۆماری کوردستان چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

سەقز

لە سەقز لاوانی دێموکرات بۆ پیرۆزبایی جێژنی ٢ی ڕێبەندان لە شوێن و گوندەکانی وەک گوندەکانی "مەرخۆز، ئاخکەند، یازی بڵاغی، ڕێگای سەقز ـ بۆکان، نێو شار، گەڕەکی ساڵحاوا، مزگەوتی جامیعی ساڵحاوا، گەڕەکی ۳۲ میتری، گەڕەکی حاجیاوا، تەپەی شافعی و نەخۆشخانەی تەئمین ئیجتماعی" چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە برد.

بانە

لە بانە تێکۆشەرانی دێموکرات بۆ وەفاداری بە ڕێبازی پێشەوا و هاوڕێیانی لە بەرەبەری ٢ی ڕێبەندان لە چیاکانی ئەو شارە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

شنۆ

لە شنۆ تێکۆشەرانی دێموکرات لە بەرەبەری ٢ی ڕێبەندان و پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ ئامانجەکانی کۆماری کوردستان لە گه‌ڕه‌که‌کانی‌‌ "ڕه‌حیم‌ئاباد، ‌سه‌لیم‌ئاباد‌ و نێو شار" چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.