
بەپێی نوێترین ڕاپۆرتی ناوەندی ئاماری ئێران لە نرخی هەڵاوسان لە ڕەزبەری ٩٩ تا کۆتایی ڕەزبەری ١٤٠٠، پارێزگای ئیلام پلەی یەکەمی لە ئاستی پارێزگاکانی کوردستان و ئێراندا هەیە.
بەپێی هەمان ئامار، نرخی هەڵاوسانی ساڵانە بە شێوەی نێونجی بۆ هەر بنەماڵەیەک ٤٥ لەسەدە کە ئەم ڕێژە بۆ هەر بنەماڵەیەک لە ئیلام ٥٣.٣ لەسەد بووە.
بەم پێیە نرخی هەڵاوسان لەو پارێزگایە مەودایەکی زۆری لەگەڵ نرخی هەڵاوسانی گشتیی ئیران هەیە و لە دۆخێکی خراپدایە.
پارێزگاکانی کوردستان زۆرترین ئاماری هەڵاوسانیان لە ١٢ مانگی ڕابردوو تۆمار کردووە.
بەهۆی سیاسەتە ئابوورییەکانی ڕێژیم، نرخی هەڵاوسان بە شێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە هەڵکشانە و پارێزگای ئیلام لە ماوەی ساڵی ٩٩ و هەتا ئێستاش بەردەوام لە لووتکەی هەڵاوساندایە.