کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوردستان جێژنی ٢ی ڕێبەندانی پیرۆز کرد

16:55 - 3 رێبەندان 2719

ئەندامانی حیزب لە لە شنۆ بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندان لە  گوندەکانی میراوێ، تاژاندەرێ، بێترێان کیسەڵاوێ، شێخان، بێژاوێ، نێو شار و چەندین شوێنی دیکە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

لە سەقز تێکۆشەرانی دێموکرات لە "شەهرەکی زانکۆ، شەریف ئاوا، نێو بازاڕ، مەیدانی هەڵۆ و مزگەوتی دوو منارە، بلوار و سەر چوارڕا، کووچەی تێرمیناڵی سەقز، کووچەکانی فەلەکەی ئازادەگان، تراشکاریی بەهرامی، کووچەکانی پشت پارکینگی ماشینی بۆکان، ده‌وری فه‌له‌كه‌ی‌ خورشیدی‌، ساڵح ئاوا، مزگه‌وتی‌ جامێعی‌ ساڵح ئاوا، قوتابخانه‌كانی‌ شه‌هره‌كی گوڵان، كه‌ریم ئاوا، شاناز، قوتابخانه‌ی‌ فه‌نی‌ حه‌رفه‌یی‌، سه‌عدی‌، ته‌پ ماڵان، كوشتارگای‌ قه‌دیم، نه‌شمیلان، گۆڕستانی‌ ئایچی‌، ژێرَ پردی‌ ئایچی‌، به‌ردرگای‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ شه‌فا له‌ حه‌ماڵاوای‌ سه‌ره‌وه، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

قارەمانانی دێموکرات لە گوندی نییەر ئاڵای کوردستانیان بەبۆنەی دووی ڕێبەندانەوە هەڵ کرد. لە سنە لە گەڕەکەکانی فەرەح، موارەکاوا، قشڵاخ و بەهاران، سەڵوات ئاوا، گوندی دادانەی کەمانگەر، چالاکیی تەبلیغییان بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندانەوە بەڕێوە برد.

هەروەها لە سەرڕێزی ژاوەرۆی سنهش چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو.

لە پیرانشار لە  گوندی کانی بداق، جادەی شارەدەێی دربکە ، گوندی کەندەقوڵان و خری بەرداشان، گەنەدار و خراپە، ئەندێزێ، پەسوێ، گردەسوور، نێو شار و چەندین شوێنی دیکەی ئەو شارە چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە چوو.

لە بۆکان لە ناوچەی تورجانی بۆکان و سەقز،  گوندەکانی بۆگەبەس، قاراوا، گەردیگلان، کەرێزە، حەسار، قازڵیان، کۆسە، جادەی لاچین، پشت چیای زاوابووک، کۆسەکەرێز، کولیجە و دەرمان، خوڕخوڕە، جادەی بورهان، گوندەکانی قەمتەرێ، بورهان، حاجی عەلی کەند و شاروێرانی مەهاباد چالاکیی تەبلیغی کرا.

لە مەریوان، ئەندامانی تێکۆشەری شارەدێی نـێ، بەبۆنەی دووی ڕێبەندان، ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان، چالاکیی تەبلیغاتییان بەرێوە برد. لەو چالاکییەدا ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە پشتی ئاوایی نـێ لە شوێنێک بە ناوی باغی ئەنوەر بەگ، ئاڵایەکی گەورەی کوردستانیان بە درێژایی ۷ میتر هەڵ کرد کە لە گوندی نێ بە باشی دەبینرا.

 لە ورمێ لە مەرگەوەڕ، دزە، گێسیان، جادەی دزە بو گێسیان، گوندەکانی سەنگەر، ئاڵيان، قاسملوو، بەربەران و  ناوچەی دەشتەبێڵ، ٢ی ڕێبەندان پیرۆز کرا.

لە بۆکان پێشمەرگەکانی شار لە شوێنەکانی وەک قوتابخانەکانی عەلی ئاباد، قوتابخانەکانی سالمی ١ و ٢، گەڕەکەکانی نێو عەلی ئاباد، فەلەکەی عەلی ئاباد، هەر دووبەری کاناڵی ئاوەڕۆی عەلی ئاباد، پشتی سایپای ژمارە ٢،  دەوروبەری زانکۆی پیامی نوور، کۆڵانەکانی نزیک زانکۆ، شەقامی پۆمپی گازی ئیسماعیلی، جادەی بۆکان بەرەو میاندواو، گەڕەکەکانی تالاری موژگان، مزگەوتی سەلاحەدینی ئەیووبی، تەواوی کۆڵانەکانی دەوروبەری، شەقامەکانی کانی باقر، زۆربەی کۆڵانەکانی هونەرستانی "تەباتەبایی"، حەزرەتی "زارا"، قوتابخانەی مامۆستا هەژار، قوتابخانەی دوانێوەندیی ٨ی شەهریوەر، مۆڵگەی مقاومەتی بەسیجی "چەمڕان"، کۆڵانەکانی مەجبووراوا بەشی خواروو، گەڕەکەکانی مزگەوتی سەلمانی فارسی بەگشتی، کۆڵانەکانی قوتابخانەی بەهاری ئەندیشە قوتابخانەی چەمران و زۆربەی شەقامی ٥٥ و گەڕەکەکانی، چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو.