کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوردستان دەنگ بە بەربژێرەکانی ڕێژیم نادات

12:18 - 24 رێبەندان 2719

لە شار و گوندەکانی کوردستان بۆ بایکۆتی شانۆی هەڵبژاردنەکان چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە دەچێت و خەڵک دەنگ به بەربژێرەکانی ڕێژیم نادەن.

لە شاری مەهاباد، لاوانی دێموکرات لە شاروێران بە بڵاوکردنەوەی تراکت و وێنەی تایبەت بە بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی ڕێژیمی ئێران چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ئەو شوێنانەی کە چالاکیی تەبلیغیی تێدا بەڕێوە چووه بریتیین: "مزگەوتەکانی عومەری فاروق، بوداق سوڵتان، ئه‌سحابەی سپی، شاریکه‌ندی، وەفایی، سەیدحەسەنی فه‌قیران، جامعی شیلان، محەممەد ڕەسوڵەڵڵا، قوتابخانەکانی ڕازی، دانیش، شایه‌گان، ڕۆستم زاده، سەفا و "ملک الشۆعرا" له شیلانان.

خەڵکی کوردستان بۆ بایکوتی شانۆی هەڵبژاردنەکان بە شێوەی جۆارجۆر چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە دەبەن.