بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی ئاماری ئێران، نرخی هەڵاوسانی ١٢ مانگە و کۆتایی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی بە گشتی بۆ ئێران ٤٣ لەسەد بووە و پارێزگای "سنە"، بە ڕێژەی ٤٨.٦ لەسەد، بەرزترین نرخی هەڵاوسانی تۆمار کردووە.
لە مانگی جۆزەردانی ١٤٠٠دا ژمارەی پێوەری گشتی بۆ هەر بنەماڵەیەک گەیشتووەته ڕێژەی ٣١٦،٢ لەسەد کە نیسبەت بە مانگی ڕابردوو ٢.٥ لەسەد بەرز بووەتەوە.
بەرزترین نرخی هەڵاسانی مانگانە پێوەندی بە پارێزگای "قەزوین"، بە ڕێژەی ٤.١ لەسەد و نزمترین نرخی هەڵاوسانی مانگانە بە ڕێژەی ١.٢ لەسەد پێوەندی بە پارێزگای "هەمەدانـ"ـەوە هەیە.
هەروەها پارێزگای "ئیلام"، بە ڕێژەی ٥٦.١ لەسەد زۆرترین نرخی هەڵاوسانی خاڵ بە خاڵی هەیە و "تاران"، بە ڕێژەی ٤٣.١ لەسەد کەمترین نرخی هەڵاوسانی هەبووە.
زۆرترین نرخی هەڵاوسانی ١٢ مانگە پێوەندیی بە پارێزگای "سنە"بە ڕێژەی ٤٨.٦ لەسەد هەیە و کەمترین نرخ بە ڕێژەی ٣٩.٢ لەسەد پێوەندی بە پارێزگای "قوم" هەیە.