کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوردستان ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان پیرۆز دەکات

10:50 - 28 بەفرانبار 2720

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی دامەرزاندنی کۆماری کوردستان لە شار و گوندەکانی کوردستان چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.

قارەمانانی دێموکرات لە شاری ''بۆکان'' بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندان لە پردی "کۆبانی" ئاڵای کوردستانیان هەڵداوە هەروەها ڕۆژی ڕابردوو لە سەیرانگای "کێوەڕەش، ناڵەشکێنە و بەنداوی بۆکان" چالاکیی بەڕێوە چووبوو.

لە "شنۆ" ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە گوندەکانی "قەرەسەقەل، قەزەناوێ، قروشاوێ و گورگاوێ" بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.

تێکۆشەرانی دێموکرات لە گوندی "سەرڕێز" بەبۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.

لاوانی دێموکرات لە "پیرانشار" بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندان لە گوندەکانی "زەنگیاوێ، سەرین چاوێ و خراپە چالاکیی تەبلیغییان ئەنجام داوە.

تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری "سەقز" لە  کێوی "ڕووش" تراکت و پۆستیری تایبەت بە ٢ی "ڕێبەندانـ"ـیان بڵاو کردووەتەوە.

لە درێژەی چالاکییەکاندا لە "میراوێ" چالاکیی تەبلیغی بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندان بەڕێوە چووە.