کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوردستان لانکەی مرۆڤدۆستییە

12:31 - 24 رەشەمه 2720

بە دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەک لە بنەماڵەیەکی دەسکورت لە ناوچەی کۆماسیی مەریوان، خەڵک لە هەڵمەتێکی مرۆڤدۆستانەدا یارمەتییان بۆ ئەو بنەماڵەیە کۆ کردووەتەوە.

لەو هەوڵە مرۆڤدۆستانەدا لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا بڕی ٩٠٧ ملیۆن تمەن بۆ ئەو بنەماڵەیە کۆ کراوەتەوە.

یارمەتیی خەڵک لەو دۆخە قەیراناوییەدا ئەوە پیشان دەدات کە هیچ شتێک ناتوانێت هەستی مرۆڤدۆستانەی گەلی کورد لەنێو ببات و هەر کات پێویست بێت پاڵپشتیی یەکتر دەکەن.

هاوکارییەکانی خەڵک لە کاتی بوومەلەرزە و لافاوەکانی "کرماشان، لوڕستان، کوتۆل و سی سەخت" و دەیان بەڵای سروشتیی دیکە دەرخەری ئەو ڕاستییەن کە خەڵکی ئێمە یەکدەنگ و هاوخەمی یەکترن.