![](/weney-mallperr/12568.jpg)
کوردستان میدیا: لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، لاوانی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە بوارە جۆراوجۆرەکانی وەرزشدا، پلەی پاڵەوانیەتییان بۆ خۆیان مسۆگەر کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لاوانی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە بوارە جۆراوجۆرەکانی وەرزشدا، توانیان لە ئاستی ئێراندا پلەی پاڵەوانیەتی بەدست بێنن.
سنە:
لە کێبڕکێیەکانی بۆکسی ئێراندا کە ڕۆژانی هەینی تا چوارشەممە، ڕێکەوتی ١٥ هەتا ٢٠ی خەزەڵوەری ١٣٩٤ی هەتاوی، لە پارێزگای ئورمیەدا بەڕێوە چوو، تیمی گەورەساڵانی پارێزگای سنه، توانییان بۆ یەکەم جار لە مێژووی ئێراندا، پلەی سێهەم لە ئێراندا بەدەست بێنن.
ئەو کێبڕکێیە بە بەشداریی ٣٢ تیم لە سەرانسەری ئێراندا بەڕێوە چوو.
لەو کێبڕکێیانەدا، لە پارێزگای سنە سەجاد یوزی، ئارمین ئەمجەدنیا، دانا ئیسماعیلزادە، فەرشید سەواری، فەرهاد عەزیزی، کاوان ئازادی، نیما وەکیلی و شاهین عنایەتی، بە سەرپەرستیی شەهرام حەسەنزادە، توانییان میداڵی زێڕ و بۆرۆنز بەدەست بێنن.
کرماشان:
لە کێبڕکییەکانی پاڵەوانییەتی کۆنگفۆدا، تیمی کۆنگفۆی کرماشان توانی پاڵەوانییەتی ئێران بەدەست بێنێ و تیمەکانی کرماشان و سنە پلەی یەکەم و سێهەمی ئەو کێبڕکێیانەیان بەدەست هێنا.
لەو پێوەندییەدا، هیوا فەتحی لە کێبڕکێیەکانی پرێسی سینەدا، توانی لە ئاستی ئێراندا پلەی یەکەم لە کێشی ١٤٠ کیلۆدا بەدەست بێنێت.