لەگەڵ ئەوەیکە بەفرێکی زۆر کوردستانی گرتووەتەوە و زۆربەی ڕێگاوبانەکانی کوردستان گیراون بەڵام ئەندام و لایەنگرانی هەمیشە لە سەنگەری حیزبی دێموکرات لە بەرەبەری ٢ی ڕێبەندان چالاکیی تەبلیغییان لە شار و گوندەکانی کوردستان بەڕێوە بردووە.
مێراو
قارەمانانی دێموکرات بەبۆنەی ۲ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە گوندی مێراو لە ناوچەی ژاوەرۆی سنە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.
لەو چالاکیەدا ئەندامانی تێکۆشەری حیزبی دێموکرات لە بەرزاییەکانی ئاوایی ئاڵایەکی کوردستانیان هەڵکردووە بە جۆرێک کە خەڵک دەیبینن، هەروەها ئارمی حیزبیان چاپ و بڵاو کردوتەوە.
شنۆ
لاوانی شۆڕشگێڕ لە شنۆ سەرەڕای فەزایەکی ئەمنییەتی کە لەلایەن ڕێژیمەوە لە شاردا زاڵ بووە لە گەڕەکەکانی "ڕەحیم ئاوا، سەلیم ئاوا" و نێو شاردا چالاکیی تەبلیغییان ئەنجام داوە.
پیرانشار
ئەندامانی تێکۆشەر و دڵسۆزی حیزب لە پیرانشار بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندان لە تاڵاڕی "ڕۆژ"ی پەسوێ، گوندەکانی "گردەبن، دایە شێخی، پردی سێڕای زنوینجان، بەردەقەل، زەنگیاوێ، شنۆزنگ، سیلۆی گەنم، بەنداوی بلەبان، کێلێ و بلەبان، گردکسپێان، کوندرێ و سێڕای خوڕینج" چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.
مەهاباد
لاوانی بەهەست و شۆڕشگێڕ لە مەهاباد بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە گوندەکانی"دێبوکر، کەوتەر، هەمزاوا، حاجی مامیان، سیاقۆڵی سەرێ،سەرەتای دێهاتی هەمزاوا، مزگەوتی هەمزاوا، بنکەی بێهداشتی هەمزاوا" و هەروەها لەنێو شار لە شوێنەکانی وەک: " پشت تەپ، بەری مەدرەسە، شەقامی عەبدولکەریم، تاقەدار، جەزیرە، سەرەتای جەزیرە، بەری شیلانان و شەقامی بەسیج" چالاکیی بەرینی تەبلیغیی ئەنجام دراوە.
نەغەدە
لە نەغەدە ئەندامانی تێکۆشەری حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردوە.