کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوردستان لەگەڵ پێشمەرگە پەیمانی نوێ کردەوە

13:45 - 29 خاکەلێوه 2719

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بۆ پشتیوانی لە پێشمەرگە و حیزبی دێموکرات چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، تێکۆشەرانی دێموکرات لە گوندەکانی مەرگەوەڕی ورمێ بەتایبەت گوندی "لۆرزنه" بە بڵاوکردنەوەی وێنە و تراکتی تایبەت پشتیوانیان لە حیزبی دێموکرات و پێشمەرگە کرد.

قارەمانانی دێموکرات، بە دروشمی وەک: "بژی گەلی کورد، مەرگ بەر جاش و خۆفرۆش، بڕووخێ ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، جاشەکان بگەڕێنەوە باوەشی گەل، سڵاو لە پێشمەرگە ڕۆڵەی ڕاستەقینەی گەل، بژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سڵاو لە شەهیدانی کوردستان" و دروشمی دیکە پشتیوانیان لە حیزبی دێموکرات دەربڕی و بێزاریی خۆیان لە ڕێژیمی ئێران پیشان دا.

هاوکات تێکۆشەرانی دێموکرات، بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و دروشمی وەک ڕاسانی شاخ و شار، بژی حیزبی دێموکرات، ڕاسان بەردەوامە، بژی قاسملوو، پێشمەرگە سەربڵیندە، پێشمەرگە چاوی گەله، ڕووخانی ڕێژیم نزیکە" و دروشمی دیکە پشتیوانیان لە حیزبی دێموکرات کرد.

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بۆ پشتیوانی لە حیزبی دێموکرات بەردەوام چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە دەبەن.