کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوردستان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان پەیمانی نوێ کردەوە

11:53 - 22 پووشپەڕ 2720

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ، بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان پەیمانیان نوێ کردەوە.

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شنۆ بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەر ڕۆژی تێرۆرکردنی ڕێبەری بەتوانامان دوکتور قاسملوو و ھاوڕێیانی بە دەستی دیپلۆمات تێرۆریستەکانی ڕێژیمی ئێران، کار و چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ئەو شوێنانەی کە چالاکیی تەبلیغیی لێکراوە بریتین لە گوندەکانی: "دڕوو، شێخان، کیسەڵاوێ، بێتریان، تاژاندەرێ، ڕێگای کانی ڕەش، قەڵاتیان، باب خاڵاوێ و سۆفیان".

لە بۆکان پێشمەرگەکانی شار بۆ پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ بیر و هزری دوکتور قاسملوو و بۆ ڕێزگرتن لە خوێنی شەهیدانی حیزب و گەل، بەتایبەت شەهید دوکتور قاسملوو، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

تێکۆشەرانی دێموکرات لە شوێنەکانی وەک: "جادەی مەهاباد ـ بۆکان هەتا قەرەکەند بۆ لای نۆبار، ڕێگای گوندەکانی دونگز، ئاختەتەر، قەرەکەند، عەیزکەند، سەیداوای تەرەغە، نۆبار، پاشبلاغ، ئاوایی باخچەی گەورە و چکۆلە، ئاوایی تەرەغە، ڕێگای چوار دیوار و  ڕێگای کێوی میرقاز" چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

لە سنە، قارەمانانی دێموکرات لەنێو شاری سنە بە بڵاوکردنەوەی وێنە و پوستێری تایبەت بە ٢٢ی پووشپەڕ لە ئاستی شاردا بە شێوەیەکی بەرین چالاکیی تەبیلیغییان بەڕێوە برد و لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان پەیمانیان نوێ کردەوە.

هاوکات لە گوندی "گەلێن" سەر بە ژاوەرۆی سنە چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چووە.

لە پاوە، تێکۆشەرانی دێموکرات بە بڵاوکردنەوەی دروشم و تراکتی تایبەت بە ٢٢ی پووشپەڕ لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان پەیمانیان نوێ کردەوە.

لە ئیلامی دێموکراتەوە ڕۆڵەکانی دێموکرات بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ بە نووسینی دروشمی وەک: ''قاسملوو" لە تابلۆکانی نێو شار و هەروەها هەڵکردنی ئاڵای کوردستان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

لە ناوچەی "هەوشار" بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو. ئەو شوێنانەی چالاکیی تەبلیغیی تێدا بەڕێوە چووە بریتین لە: "شاری سایین قەڵا، گەڕەکی کوشتارگا و تێرمیناڵی تکاب ـ سایین قەڵا".

هەروەها لە گوندەکانی "قۆزڵووی هەوشار، یەنگیجە، قازانلی، ئاختەپە، قسۆپی، مەمەر، گەڕاو، ئاغاجەری و حاجی ‌ئاباد" بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو.