کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوردستان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدانی پەیمان نوێ دەکاتەوە

14:26 - 5 گەلاوێژ 2718

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات و خەڵکی تێکۆشەری کوردستان، دوای شەهیدبوونی دوو پێشمەرگەی قارەمانی کوردستان، شەهیدان "شەهاب حەیدەری و هەژار ڕەزایی" وێڕای ناردنی پەیامی هاوخەمی، پەیمانیان لەگەڵ ڕێبازی ئەو دوو شەهیدە نوێ کردەوە، کە هەتا گەیشتن بە ئامانجەکانیان درێژە بە خەبات دەدەن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات، خەڵکی تێکۆشەری کوردستان لە شاری مەهاباد پەیمانیان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان "شەهاب حەیدەری و هەژار ڕەزایی"نوێ کردەوە، کە هەتا گەیشتن بە ئامانجەکانیان درێژە بە خەبات دەدەن.

دەقی پەیامەکە:

سڵاو

له لایەن ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی شاروێران، بە تایبەت شاری گۆگتەپە و گوندی خوڕخوڕە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان لە سەرجەم کادر،  پێشمەرگە و ئەندامانی ڕێبەریی حیزبەکەمان دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمتان دەزانین. بەڵێن نوێ دەکەینەوە کە هەتا دوادڵۆپی خۆێنمان دڕێژەدەری ڕێگای شەهیدانی ڕاسان بەتایبەت شەهید شەهاب حەیدەری و شەهید هەژار ڕەزایی دەبین.