کوردستان میدیا: تێکۆشەرانی دێموکرات، بۆ ڕێزگرتن لە ٢٢ی پووشپەڕ، ساڵڕۆژی شەهیدکرانی دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی، بە شێوەی جۆراجۆر چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە دەبەن.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری پیرانشار بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ، لە شوێنەکانی وەک: "دوڕگەی سەر پردێ، داش دوڕگه، دوڕگەی ئەرەسخان و سێڕێیانی محەممەدیار" چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.
هەروەها قارەمانی دێموکرات لە شاری ورمێ بۆ پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان لە شاری "سیلوانا، گوندی نێرگی، سێڕێیانی ڕاژان و گۆجار" وێنە و تراکتی تایبەت به ٢٢ی پووشپەڕیان بڵاو کردووەتەوە.