کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوردستان لەگەڵ ڕێبازی "قاسملوو" پەیمان نوێ دەکاتەوە

11:50 - 20 پووشپەڕ 2721

لاوانی شۆڕشگێڕی کوردستان بۆ پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ ڕێبازی "قاسملوو" و مەحکوومکردنی تێرۆریزمی نێودەوڵەتیی ڕێژیمی تاران لە شار و گوندەکانی کوردستان چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە دەبەن.

بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ ساڵیادی شەهیدکرانی دوکتور "قاسملوو" و هاوڕێیانی لە شاری "پیرانشار" چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چووه.

ئەو شوێنانەی چالاکیی تەبلیغی لێ بەڕێوە چووه بریتین لە: " گوندەکانی زەنگیاوێ، کوندرێ، خراپە، بەلەبان، دربکە و بەردەقەل".

لە "شامات" سەر بە "مەهاباد" لە گوندەکانی "قوڵەسەن و بەفرەوان" بۆ چەندەمین جار چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چووه.

لە شاری "سنە" لاوانی دێموکرات پەیمانیان نوێ کردووەتەوە هەتا دوایین ساتەکانی ژیان درێژدەری ڕێبازی "قاسملوو"ن.

لە "ئیلام" لاوانی شۆڕشگێڕی دێموکرات لە "مەلکشای و نامتەنگ" بە شێوەیەکی بەرین چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.

ئەندامانی دڵسۆزی حیزب بەبۆنەی ۲۲ی پووشپەڕ ساڵڕۆژی شەهیدکرانی ڕێبەری مەزن دوکتور "قاسملوو" لە ناوچەی "مەریوان" چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.

ئەو شوێنانەی کار و چالاکی تێدا ئەنجام دراوە بریتین لە: "شارەدێ نێ، قوتابخانەی سەرەتایی نێ، فەلەکەی قاسملووی شارەدێی نی، دەروازەی چوونەژوورەوەی شارەدێی نێ، بەشێک لە کۆڵانەکانی نێو شارەدێی نـێ". 

لە "بۆکان" لاوانی شۆڕشگێڕ لە گوندی "میراوا، کۆسە، ڕێگای بەردە زەرد، پردی تازە، چوارڕای ئەسکەندەری، شەقامی ساحیلی، بازاری دۆلارفرۆشان، ناوچەی ئەحمەدی کۆر، جادەکانی ئەسپۆغە، ئاڵیکەند، هەباساوا، عەنبار، گردی قەبران، ئەمیرئاباد، حەمامیان ناوچەی پیرمحەممەد، داربەسەر، مەحمووداوا، تابلۆی ڕێگاکانی جەمۆغە،  سەیداوا، قەڕەڵی، حاشیاباد، کۆکە،چواردیوار، پاشبڵاغ، ناوچەی تورجان، جادەی سەیاحەتیی خوڵاماڵی، نزیک پردی خوڵاماڵی، قزڵ گوممەت، دەروێشان، تابلۆی جادەی ئاواییەکانی قەرەگوێز و شاریکەند" چالاکیی تەبلیغیییان بەڕێوە بردووە.