کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوردستان پشتیوانی پێشمەرگەیە

12:01 - 18 جۆزەردان 2719

کوردستان میدیا: چالاکییە تەبلیغییەکانی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، دڵی لەرزۆکی دوژمنانی کورد زیاتر دەلەرزێنێت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی هەینی، ١٧ی جۆزەردان، بوێران و درێژەدەرانی ڕێبازی شەهیدان لە شاری سنە، لە چەند ناوچە و گەڕەکی شار، بە بڵاوکردنەوە و داکوتانی پوستێری "ڕێبەرانی نەمری حیزب، ئارمی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و لۆگۆی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان"، ناوچە و گەڕەکەکانی شاریان نەخشاندەوە.

ئەو شوێنانەی کە چالاکیی تەبلیغی تێدا بەڕێوەچوو، بریتین لە: "دووشان، شارەکی بێعسەت، شارەکی کوردستان، شارەکی ئەندیشە و هەروەها گەڕەکەکانی عەباس‌ئاوا، گوڵشەن، پیرمحەمەد، ئاغە زەمان، نەبوەت و گرێزە."

هەروەها، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە گوندی "وسووکەند"ی ناوچەی شاروێرانی مەهاباد، بە هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان، بوون بە مایەی دڵخۆشیی خەڵکی گوندەکە و تووڕەیی و ڕقی ڕێژیم. ئاڵای پیرۆزی کوردستان، پاش چەند کاتژمێرێک، لە لایەن مۆرەکانی ڕێژیمەوە هێنرایە خوارەوە.

هەر لەم پێوەندییەدا، چاونەترسانی دێموکرات لە کوێستانی مێرگەمیری شاری شنۆ، بە نووسینی دروشم، پشتیوانیی خۆیان بۆ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و پێشمەرگە و خەباتە ڕەواکەی، دەربڕی.

دروشمەکانی ئەو چالاکییە بریتی بوون لە: "بژی دێموکرات، بژی پێشمەرگە، سەرکەوێ ڕاسان و بژی تیشک."