قارەمانانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سنە و لەیلاخ سەردانی گڵکۆی شەهیدانیان کرد.
ڕۆژی پێنج شەممە ١١ی بانەمەڕ، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی سنە و لەیلاخ بە مەبەستی پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان سەردانی گڵکۆی شەهیدانیان لە ئاوایی "نێرگەسەڵە"ی ناوچەی "ساراڵـ''ـی دیواندەرە کرد.
تێکۆشەرانی دێموکرات سەردانی گڵکۆی هەر یەک لە شەهیدان ''عەبدوڵڵا بەهرامی، محەممەد ڕامین، عەلی مورادی و شەهید ئەنوەر''یان لە گوندی "نێرگسەڵە"ی ''ساراڵـ"ـی دیواندەرە کرد.
ئەندامان و لایەنگرانی دڵسۆزی حیزبی دیموکرات بەڵێنیان دا کە هەتا وەدیهاتنی ئامانجی شەهیدانی حیزب و گەل لە خەبات و تێکۆشان ڕانەوەستن و ڕایانگەیاند کە ئامادەن بۆ بەڕێوەبردنی هەر چەشنە بڕیارێکی حیزبی کە پێیان بسپێردرێت.
هەروەها لەسەر گڵکۆی شەهیدان و دەورووبەری ڕێگای ئەو گوندە ئاڵای پیرۆزی کوردستانیان هەڵدا.
شەهید ''عەبدوڵڵا بەهرامی'' لە ساڵی ١٣٢٩ لە شاری پاوە لەدایک بووە و ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزب بوو کە ڕێکەوتی ٢٩ی بانەمەڕی ١٣٦٣ی هەتاوی، لە دەرگیرییەکی سەختدا لە دژی هێزە دژی گەلییەکانی ڕێژیمە کۆماری ئیسلامیی ئێراندا هاوڕێ لەگەڵ چەند پێشمەرگەی دیکە شەهید بوون.