کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوردستان ٢٥ی گەلاوێژ پیرۆز دەکات

11:38 - 26 گەلاوێژ 2721

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ لە چالاکییە تەبلیغییەکانیان بەردەوامن.

لە "تەنگیسەر" ژنانی هەمیشە دێموکرات بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پوستێری تایبەت و هەڵکردنی ئاگری ٢٥ی گەلاوێژ چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.

پێشمەرگەکانی شاری بۆکان بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ بۆ پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ڕێبازی شەهیدانی حیزب و گەڵ سەردانی گۆرستانی "بابە ڕۆستەم" لە گوندی "کولیجە"یان کرد کە تەرمی پیرۆزی ٩ پێشمەرگەی قارەمانی لێ نێژراوه. هەروەها تیمێک لە پێشمەرگەکانی شاری بۆکان ئاگری ٢٥ی گەلاوێژیان لە کێوی "بەردەزەرد"ی بۆکان و شاخی "وشتر هەڵدێر" نزیک لە "حاجی لەک" کردەوە. هاوکات  ئاڵای پیرۆزی کوردستان و لۆگۆی حیزبی دێموکراتیان هەڵکردوو کە لە زۆربەی  گوندەکانی "ئاتابڵاغی، ئاغەڵیان، سریلاوا، پیروەلی باغی، حاجی لەک ساڕووقامیش، قەرەگۆل، قەڵا، حاجیابات، قاڕنجەی چوکە و گەورە"، تیشکی ئاگرەکە دیار بووه.

لە "ورمێ" پۆلێک لە لاوانی شۆڕشگێڕ بۆ پشتیوانی لە حیزبی دێموکرات چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە و ئاڵای کوردستان و ئارمی حیزبیان هەڵ کردووە.

ئه‌ندامانی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران له‌ شاری ساحێب‌ به‌بۆنه‌ی‌ ٢٥ی گه‌لاوێژ، ساڵڕۆژی‌ دامه‌زرانی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێرانه‌وه‌ چالاكیی‌ ته‌بلیغییان به‌ڕێوه‌ برد. به‌شێک له‌و شوێنانه‌ی‌ كه‌ چالاكیی‌ ته‌بلیغی‌ تێدا كراوه‌ بریتین له‌: پارکی ساحێب و مەیدانی لەگزی.

ئه‌ندامانی‌ حیزبی دێموکرات له‌ "پیرانشار" ‌ بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ لە گوندەکانی "خورینج، گردەبن، دایەشێخی،خراپه، خڕی بەرداشان، تۆنێلی کانی سێو، قووبه. هەوارەبی، کولیچ، توانێ، گردکسپیان، کوندرێ، مێشەدێ" چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.

پێشمەرگەکانی شار بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ و لە شاری "دیواندەرە" بە تایبەتی ژنان چالاکیی بەرینی تەبلیغاتیان بەڕێوە بردووە.

لە "مەهاباد" لاوانی شۆڕشگێڕ بۆ چەندمین لە گوندەکانی دەورووبەری مەهاباد چالاکیی تەبلیغییان ئەنجام داوە.

لە درێژەی چالاکییە تەبلیغییەکان ڕۆڵەکانی دێموکرات لە "سنه" لە ناوچەی "سیس سەر هەروەها لە گوندەکانی "قاملوو، مەعسوم ئاوا، کەبوتر خانی، سلسلە، لالەی نەبی ئاوا، گردمیران بچووک، شاجۆ، قادرمەرز، شارەدێ باشماخ، جوامیراوا و موارک ئاوا" چالاکییان ئەنجام داوە.

ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە "نەغەدە" بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ چالاکیی تەبلیغییان ئەنجام داوە.

لە "شنۆ" بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.