کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوردستان یارمەتی گوڵستان دەدات

13:04 - 18 خاکەلێوه 2719

کوردستان میدیا: ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان، بۆ یارمەتی بە خەڵكی لێقەوماوی گوڵستان گەیشتە شارە لافاولێدراوەکان و به هانای خەڵکەوە چوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان، بە مەبەستی یارمەتی بە خەڵکی لافاولێدراوی گوڵستان، یارمەتییەکانی خەڵکیان بۆ شاری "ئاق قەڵا" بردووە و هاودەردیی خۆیان لەگەڵ خەڵکی لێقەوماوی ئەو شارە دەربڕیوە.

ئەنجوومەنی سەوزی چیای مەریوان، دوای هاتنی لافاوەکان، بە فەرمی داوای لە خەڵک کرد، یارمەتی خەڵک لافاولێدراو بدەن و بە هانای خەڵکی لێقەوماوەوە بچن.

سەرڕەای ئەوەی کە کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران، هەڕەشەیان لە خەڵک کردووە، کە نابێت خۆیان بە شێوەی خۆڕسک یارمەتی کۆ بکەنەوە، بەڵام خەڵک بەبێ گوێدان بە ڕێژیم یارمەتییان بۆ لافاولێدراوان کۆ کردەوە.

ئەنجومەنی سەوزی چیا، ڕێکخراوێکی ناحکومییە (NGO)کە لە شاری مەریوان لە بواری ژینگەپارێزیدا چالاکی ھەیە. ئەم ڕێکخراوە گۆڤارێکیش بە ناوی "چیا" بە دوو زمانی فارسی و کوردی بڵاو دەکاتەوە.