کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوردستان/ تەبلیغاتی دەهەی فەجر پەرچەکداری هاووڵاتییانی کوردی لێکەوتەوە

15:29 - 22 رێبەندان 2714

کوردستان میدیا: لە کوردستان، تەبلیغاتی دەهەی فەجر ٢٢ی بەهمەن وەک بۆنەی رێژیمی ئێران، پەرچەکداری هاووڵاتییانی کوردی لێکەوتەوە.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی دووشەممە، رێکەوتی ٢٠ی رێبەندانی ١٣٩٣ی هەتاوی، هاووڵاتییانی گوندی دەرەکێ سەربە ناوچەی شارستانی سەوڵاوا، بۆ نارەزایەتی دەربڕین لە هەمبەر دهەی فجر \'\'٢٢ی بەهمەن\'\' ئاڵای کوردستانیان لە گوندی دەرەکێ هەڵکرد.

بەپێی ئەم راپۆرتە، هاووڵاتییانی گوندی دەرەکێ بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان، نارەزایەتی و بێزاریی خۆیان لە هەمبەر بۆنەی رێژیمی ئێسلامیی ئێران دەربڕێوە.

راپۆرتی گەییشتوو باس لەوە دەکات، کە هاووڵاتییانی گوندی دەرەکێ لە گەڕەکی مەنبەعی ئاو و دەکەڵی تەلەفزیۆن ئاڵای کوردستانیان هەڵکردووە و ئەمەش تووڕەیی هێزەکانی رێژیمی لێ کەوتووەتەوە.

کازیوە.ر