کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوردستانی رۆژهەڵات/ چالاکیی تەبلیغی ئەندامانی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٢٦ی خەرمانەنەوە درێژەی هەیە

18:28 - 25 خەرمانان 2714

کوردستان میدیا: ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شار و گوندەکانی کوردستانی رۆژهەڵات بە بڵاوکردنەوە پووستێر و وێنەی تایبەت و هەروەها نووسینی دروشم یادی دوکتور شەرەفکەندی و هاوڕێیانییان بەرز راگرت.

به پێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، چالاکیی تەبلیغیی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شار و گوندەکانی کوردستانی رۆژهەڵات بە بۆنەی ساڵیادی کارەساتی میکۆنووسەوە درێژەی هەیە.

ئەو شوێنانەی کە تێیاندا چالاکی تەبلیغی بەڕیوەچووە بریتین لە:

سەقز

ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەشاری سەقز و دەوروبەری لە شەوی دووشەممە ٢٤ی خەرمانانی ١٣٩٣دا چالاکی تەبلیغییان بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پووستێری تایبەت بەڕێوەبرد و یادی شەهیدانی میکۆنووسیان بەرز راگرت.

ئەویندارانی رێبازی دێموکرات لە شەقام و کۆڵانەکانی شارەکی مۆکریان، حەماڵ ئاوای سەروو، تەپەی شافیعی، روودەکی، حاجی ئاوا، ٣٢ میتری، شارەکی جیهاد، کۆشتارگا و نەشمیلان چالاکی تەبلیغیان بەڕێوەبرد.
مەهاباد

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری مەهاباد و کۆڵانەکانی، شەوی شەممە، رێکەوتی ٢٢ی خەرمانانی ساڵی ١٣٩٣ی بە بڵاوکردنەوە تراکت و پووستێری تایبەت یادی دوکتور شەرەفکەندی و هاوڕییانیان بەرز راگرت.

گومرکی خوارێ، پارکی میکائیل، گەڕەکەکانی فەرهەنگیان، ئازادەگان، مۆکریان، مەحموودکان، بازاڕی ئەسغەری، شارەکی بەهارستان، تەپەی قازی، شەقامی زانکۆی ئازاد، فەجری سەرێ، تەپەی هوما، سارم بەگ، گەڕەکی ئەرمەنیان، کۆڵانی ماملێ، کانی سۆفی تەها، مەیدانی حەیوانان، سەر قەبری مامۆستا هەژار و محەممەد ماملێ، باخی شایگان، بەری شیلانان، بەری مەدرەسە، بازاری سیگاران و جادەی جەزیرە، ئەو شوێنانەی شاری مەهابادن کە تێیاندا چالاکی تەبلیغی بەڕیوە چووە.
بۆکان

رێبوارانی رێگای شەهیدان و ئەویندارانی رێبازی دێموکرات بۆ چەندەمین جار بە بەڕێوەبردنی چالاکی بەرینی تەبلیغی بە شێوەی بڵاوکردنەوە تراکت و پووستێری تایبەت بە ٢٦ی خەرمانان، تێرۆریزمی دەوڵەتیی رێژیمی ئێرانیان مەحکوم کرد.

رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٤ی خەرمانانی ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی، ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری بۆکان و گوندەکانی سەر بە ئەو شاره یادی شەهیدانی میکۆنووسیان بەر راگرت.

جادەی میاندواو ــ بۆکان، دەوروبەری زانکۆی عیلمی ـ کاربۆردی بۆکان، سەر پردی کۆستە. سەیرانگای کێوەڕەش، گوندەکانی ناچیت، وشتەپە، داشبەند، عەباس ئاوا، گردی قەبران، تاراوا، ئەمیرئاوا، حەمامیان، کلکەی مەڵالەر، شارۆچکەی سیمینە، رێگای گوندەکانی قاڕنجه، قەڵا، حاجی لک و حاجی ئاوا لەو شوێنانەن کە تێیاندا چالاکی تەبلیغی بەڕیوەچووە.
کرماشان

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، درێژەدەرانی رێگای شەهیدان لە شاری کرماشان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوەبرد و یادی دوکتور شەرەفکەندی و هاوڕێیانیان بەرز راگرت.
تاقەوسان، دەوڵەت ئاوا، جەوانشێر، دەرە درێژ، گەراجی گشتی، دەوروبەری موخابێرات، ئەو شوێنانەی شاری کرماشانن کە چالاکییان تێدا بەڕێوەچووه.
سەرپێڵ زەهاو

لەشاری سەرپێڵ زەهاوی سەر بە کرماشان، رۆژی دووشەممە ٢٤ی خەرمانانی ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی لەبەرەبەرەی ٢٢ـەمین ساڵیادی شەهیدکرانی دوکتور شەرەفکەندی و هاوڕێیانی‌دا لەلایەن ئەندامانی حیزبی دێموکراتەوە چالاکی بەرینی تەبلیغی بەڕێوەچوو.

مزگەوتی جامیعە، رەشید هەواس، زەعفەران، فەرهەنگیان، کەلی داوود، ناوکەل و عەباسی لەو شوێنانەی شاری سەرپێڵ زەهاون کە تێیاندا چالاکیی بەرینی تەبلیغی بەڕێوەچووە.
سنه

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، درێژەدەرانی رێگای شەهیدان و ئەویندارانی رێبازی دێموکرات لە شاری سنە بە بەڕێوەبردنی چالاکی تەبلیغی یادی شەهیدانی میکۆنووسیان بەرز راگرت.

مەیانی بەسیج، بلواری سەید قوتب، ژاندارمێری، بلواری کوردستان، ناسر خوسرەو، دەوروبەری باشگای ئەفسەران، کۆڵانی رێزان، چوارڕێیانی وەکێڵ و سەفەری، شەقامی سەفەری، شەقامی نمەکی، ئاغەزەمان، سیرووس و تەپەی بەهارمەست لەو شوێنانەی شاری سنەن کە تێیاندا بە بڵاوکردنەوە پووستێر و تراکتی تایبەت و نووسینی دروشم، تێرۆریزمی دەوڵەتیی رێژیمی ئێران مەحکوم کرا.