کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوردستانی ڕۆژئاوا لەژێر هەڕەشەی ڕێژیمی ئێراندایە

12:02 - 2 رەزبەر 2720

ئامریکا ڕایگەیاندووە لە سووریە ناکشێتەوە و جیا لەوەش هەوڵ دەدات لە کوردستانی ڕۆژئاوا یارمەتی بە کوردەکان بدات.

"ڕابێرت فۆرد" لە وتارێکدا لە ڕۆژنامەی "شەرقولئەوسەتـ"ـدا بڵاوی کردووەتەوە: "ئامریکا لە عێراق بەتەواوی ناکشێتەوە و ڕاهێنان بە هێزەکانی عێراق لە نێو بنکە سەربازییەکاندا دەکەن. هەروەها پاڵپشتی لۆجیستیکی ئۆپراسیۆنەکانی ئامریکاش لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریهدا دەکەن".

بەرپرسانی دەوڵەتی ئامریکا ڕایانگەیاندووە پشتیوانی لە کورد دەکەن.

لەو پێوەندییەدا "جەیمز جێفری" لە کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە ئامریکا پشتیوانی لە کورد دەکات. "جێفری" ئاماژەی بە پێگەی "گرینگ و ستراتیژیـ"ـی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا کردووە.

ئامریکا بۆ یەکڕێزکردنی هێزەکانی کوردستانی ڕۆژئاوا هەوڵ دەدات و لە پێوەندییەدا یارمەتییەکانی خۆی زیاتر کردووە.

ئامریکا نزیک ١٠٠ سەرباز بۆ کوردستانی ڕۆژئاوا و ناوچەکانی دیکەی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر ڕەوانە دەکات.

 دوای ئەو کۆبوونەوەی ئامریکا لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و هەروەها ناردنی یارمەتیی ئامریکا بۆ کوردستانی ڕۆژئاوا ڕێژیمی ئێران دژکردەوەی پیشان دا.

ڕێژیمی ئێران لە میدیاکانی خۆیدا بڵاوی کردووەتەوە ئامریکا لە هەوڵدایە لە سووریە کوردستانێکی یەکپارچە دروست بکات بەڵام هەوڵەکانی ئامریکا بە ئەنجام ناگات.

کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران جەختیان کردووەتەوە یەکپارچەیی خاکی سووریە ناکرێ بکەوێتە مەترسییەوە.

هەتا ئێستا ڕێژیمی ئێران بەردەوام ڕایگەیاندووە سووریە نابێ دابەش بکرێت و ئێمە بە هەموو شێوەیەک دژی دەوستینەوە