کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوردستانی ڕۆژهەڵات لە بەفردا سپی بوو

11:53 - 2 رێبەندان 2720

لەگەڵ هاتنی مانگی ڕێبەندان بارینی بەفر، لە پارێزگاکانی کوردستانی ڕۆژهەڵاتدا سیمایەکی تایبەتی بە سروشتی کوردستان بەخشیوە.

هاوکات لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرما و بەتایبەت مانگی ڕێبەندان، لە زۆربەی شار و پارێزگاکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بەفرێکی زۆر باریوە و ئەمە سیمایێکی زستانیی بە شارەکان بەخشیوە.

لە زۆربەی شارەکاندا ڕێژەی بارینی بەفر گەیشتووە ٥٠ سانتی میتر و هاوکات لەگەڵ ئەوەدا کە بووەتە هۆی دڵخۆشیی خەڵک زۆربەی ڕێگاوبانە سەرەکییەکانیش گیراون.

ئاستی سەرما بەتایبەت لە کرماشاندا بە ئاستێک بەرز بووە کە دار و گژ و گیاش سەهۆڵیان بەستووە.