کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە گوندی "تەنگیسەر"دا، چالاکییەکی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
لەم چالاکییەدا کە لە گوندی تەنگیسەری سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە بەڕێوەچوو، پشتیوانی لە حیزبی دێموکرات کرا و لەگەڵ شەهیدانی حیزب و گەل پەیمان نوێ کرایەوە.
هەروەها نیشتمانپەروەرانی دێموکرات لە گوندی تەنگیسەردا، بە نووسینی درووشمی "قاسملوو ڕێگات درێژەی هەیە"، پشتیوانیی هەمیشەیی خۆیان لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ڕاگەیاند.