کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوردپا لە "ئیمپەکت ئێران" وەک ئەندام وەرگیرا

12:39 - 1 پووشپەڕ 2722

ڕێکخراوی مافی مرۆیی "کوردپا" ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٣١ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی وەک ئەندام لە "ئیمپەکت ئێران" قەبووڵ کرا.

هاوپەیمانیی "ئیمپەکت ئێران" بۆ پیشاندانی هەوڵ و تێکۆشانی کۆمەڵگەی مەدەنیی ئێران و هاوکاریی بەربڵاوتر لەگەڵ مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هاوتەریب لەگەڵ کاری دەوڵەتەکان بۆ بەهێزکردنی پشتیوانی لە مافی مرۆڤ لە ئێراندا دامەزراوە.

ئەو هاوپەیمانییە نوێنەرایەتیی ١٧ ڕێکخراوی نادەوڵەتی دەکات هەتا سەرنجەکان بۆ لای مافی مرۆڤ لە ئێراندا ڕابکشێت و ڕێژیمی ئێران ناچار بکات بەهۆی نیگەرانییە نێودەوڵەتی و ناوەندە نێودەوڵەتییەکان پرسی مافی مرۆڤ چارەسەر بکات.

ڕێکخراوی مافی مرۆیی "کوردپا" ڕایگەیاندووە لەو دەرفەتە کەڵک وەردەگرێت لەگەڵ سیستمی بەربڵاوی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کار بکات و لەو دەفرایەتییە بۆ بەدواداچوونی زیاتری پرسی مافی مرۆڤ لە کوردستاندا هەوڵ بدات. هەروەها لە ڕێگای زانست و وڵامدەربوونی زیاتر وەک ناوەندێکی مافی مرۆیی کار بکات.