کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوردێکی خەڵکی کوردستان باشوور وەک وەزیری خەزێنەداریی بریتانیا هەڵبژێردرا

13:13 - 15 پووشپەڕ 2722

بەداوی دەست لەکارکێشانەوەی "ڕیشی سوناک" وەزیری خەزانەداریی پێشووی دەوڵەتی "بووریس جانسۆن" سەرۆکوەزیرانی دەوڵەتی بریتانیا "نەدیم زەهاوی" نوێنەری کۆنەپارێزی مەجلیس و وەزیری فێرکاریی وەک وەزیری خەزێنەداریی ئەو وڵاتە هەڵبژارد.

"نەدیم زەهاوی"ساڵی ١٩٧٨ لە شاری "خانەقین" سەر بە کوردستانی باشوور لەدایک بووە و لە تەمەنی یازدە ساڵیەوە لەگەڵ بنەماڵەکەی بۆ وڵاتی بریتانیا کۆچ دەکات.

"زەهاوی" یەکەمین وەزیری خەزێنەداریی "بریتانیا"یە کە خەڵکی ئەو وڵاتە نییە و لە کاتێکدا ئەو پۆستەی وەدەست دەگرێت کە بریتانیا لەگەڵ هەڵاوسانێکی سەرووی ١٠ لەسەدی بەرەوڕوویە.