کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوردێکی نیشتمانپەروەر کۆچی دوایی کرد

12:15 - 13 بانەمەڕ 2719

کوردستان میدیا: کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەری شاری ڕەبەت بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر بە ناوی "شەریف عەبدوڵڵازادە"، ناسراو بە "شەریف ئاغایی گاکوژێ"، خەڵکی گوندی "گاکوژێی سەرێ" سەربە ناوچەی "کاڵەشینـ"ـی ڕەبەت بە هۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

"شەریف ئاغا"، کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و حیزبدۆست بوو و ماڵەکەی هەمیشە وەک بنکەیەکی حیزبی دێموکرات بوو.

تەرمی مام شەریف، لە نێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکە و لە گۆڕستانی گوندەکەیان بە خاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.