کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کورەی باشوور چەند میلیارد دۆلار پارەی ئێرانی بلۆکە کرد

18:52 - 7 جۆزەردان 2720

کورەی باشوور بەهۆی پێبەندبوونی ئەو وڵاتە بە گەمارۆوە ئابوورییەکانی ئامریکا بۆ سەر ئێران، چەند میلیارد دۆلاری ئێرانی بلۆکە کردووە.

لەدوای دەستپێکردنی گەمارۆوە ئابووریەکانی ئامریکا بۆ سەر ئێران، کورەی باشوور نەوتی خام و بەرهەمە گازییەکانی لە ئێران کڕیوە، بەڵام تا ئێستا پارەی بە ئێران نەداوە.

لە پێش گەمارۆکانی ئامریکا بۆ سەر ئێران، کورەی باشوور پێویستییەکی زۆری بە بەرهەمە گازییەکانی ئێران بووە، بەڵام لەدوای گەمارۆکان ئەو وڵاتە ئەو پێویستییەی خۆی لە ڕێگەی وڵاتانی قەتەر و ئوسترالیا وەدەست هێناوە.

کورەی باشوور هیچ کات پارەی نەختی لە بەرامبەر نەوت و گازی ئێران نەداوە،  بەڵکوو کەلوپەل و شتومەکی ناردووە بۆ ئەو وڵاتە و لە ئێستادا ئەو وڵاتە بە دەیان میلیاردی ئێرانی بلۆکە کردووە.