کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوشتنی هێزە نیزامییەکانی ڕێژیمی ئێران دەستی پێکردووە

13:07 - 1 گەلاوێژ 2719

کوردستان میدیا: لە ماوەی ڕابردوودا، چەندین کەس لە هێزە نیزامییەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، لە شارە جیاجیاکانی ئێراندا کوژراون و هۆکاری کوژرانی ئەو هێزانەی ڕێژیم ڕوون نییه.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردودا چەندین کەس لە هێزە نیزامییەکانی سەر بە هێزی ئینتزامیی ڕێژیم و سپای تێرۆریستی پاسداران، لە چەندین شاری وەک "مەلایر، شیراز و کرمان" و چەند شاری دیکەی ئێراندا، کوژراون.

ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران هەندێک لەو کوشتنانەی سەرپۆش کردووە و هەندێکیشی خستووەتە ئەستۆی هێز و لایەنەکانی کە بە نەیارانی خۆی، ناویان لێدەبات. بەڵام چاودێرانی سیاسی لەو باوەڕەدان کە ئەوە "تەسویە حیسابی" نێوخۆیی ڕێژیمە.

لەبارەی ئەو پرسە و وڵامدانەوەی ئەو پرسیارانەدا کە ئایا "تەسویە حیسابی" نێوخۆیی ڕێژیمە یان نە، پیلانێکی ڕیژیمە بۆ سەرکوت و خەفەقانی زیاتر لە نێوخۆدا.

لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا، داڕمان لە نێوخۆی دەزگا و ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمی ئێران زیاتر ئاشکرا بووو.

هەڵاتنی "تورج ئیسماعیلی"، یەکێک لە ڕاوێژکارانی "عەلی شەمخانی" و هەروەها دەسبەسەرکرانی بەڕێوەبەرانی ئەمنییەتی، نموونەی ئەو داڕمانانەیە.