کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوشتنی کرێکارانی ئەفغانی هاوشێوەی ئەو زوڵم و جەنایەتەیە کە دەرحەق بە کۆلبەرانی کورد دەکرێت

12:38 - 28 بانەمەڕ 2720

 ٢٥٠ کەس لە مامۆستایانی زانکۆ و چالاکانی سیاسی و مافی مرۆیی لە بەیانییەکدا ڕایانگەیاندووە ئەو جەنایەتەی کە ڕێژیمی ئێران لە سنووری ئەفغانستان ئەنجامی داوە لەلایەن میدیاکان و دامەزراوەیەکی سەربەخۆ پشتڕاست کراوەتەوە، بەڵام ڕیژیم لە هەوڵی ئەوە دایە کە ئەم جەنایەتە بشارێتەوە.

٢٥٠ کەس لە مامۆستایانی و چالاکانی سیاسی و مافی مرۆیی لە نێوخۆ و دەرەوەی ئێران لە بەیانییەکدا کە ڕۆژی شەممە، ٢٧ی بانەمەڕ بڵاو کراوەتەوە، بەنیسبەت ڕاستییەکانی ئەو جەنایەتەی کە لە سنوورەکانی ئێران و ئەفغانستان لەلایەن هێزەکانی سنوورپارێزەکانی ڕێژیمی ئێران ئەنجام دراوە، بەداخبوونی خۆیان لەم جەنایەتە دەربڕیوە و خۆیان بە شەریکی غەمی بنەماڵەی قوربانیان زانیوە.

واژۆکەرانی ئەم بەیانییە لە سەر ئەو باوەرەن کە ڕێژیمی ئێران سەرەڕای ئەوەیکە  بەڵینی داوە هاوکاری لەگەڵ کۆمیتەی لێکۆلینەوە بەرسەر ئەو جەنایەتەدا بکات، لەهەوڵ دایە وەکوو زۆریک لە ڕووداوەکانی دیکە کات بکوژێت و لە بیری خەڵکی ببەنەوە.

مامۆستایان و چالاکانی سیاسی و مەدەنی، ئەو جینایەتەی ڕێژیمییان لە سنووری ئەفغانستان، هاوشێوەی هەمان زۆولم و جینایەتە زانیوە کە لە سنوورەکانی کوردستان بەسەر کۆڵبەرانی کورد ئەنجام دەدرێت.

نووسەرانی ئەم بەیانییە وتوویانە: "ئەم جەنایەتە دژە مرۆییە بەنیسبەت شارومەندانی ئەفغانی مەحکووم دەکەین و زۆر بەداخین کە هێزە سنوور پارێزەکان هەڵسوکەوتیکی وەها شەرمهێنەریان ئەنجام داوە و زۆر بەداخین".

ڕۆژی شەممە ١٣ی بانەمەڕ، ٥٠ هاووڵاتیی ئەفغانی لە ناوچەی ''زولفەقار'' لەلایەن هێزەکانی سەر سنووری ئێرانەوە لە دوایی لێدان و ئەشکەنجەیەکی زۆر فڕێدراونەتە نێو ڕووباری ''هەریروود''ەوە و ژمارەیەکیان خنکاون.

سەرەڕای شایتی ئەو کەسانەی کە لەم جینایەتەدا دەرباز بوونە و هەروەها ڕاپۆرتی زۆرێک لە میدیاکان، ڕیژیمی ئیسلامی ئێران ئەمەی بە تۆمەتێک ناو بردووە و بە لێبڕاوانە ڕەتی دەکاتەوە.