
"ئارارات ڕەحیمی" لە زانکۆی کوردستان ـ هەولێر توانی بە پلەی نایاب بڕوانامە لە کارناسیی باڵای ئەندازیاریی نەوت بەدەست بێنێت.
"ئارارات ڕەحیمی" لە وتووێژ لەگەڵ ماڵپەڕی کوردستان میدیا باسی لەوە کرد: "من لە بەشی ئەندازیاریی نەوت کە خۆی سێ بەشە، لە بەشی ئەندازیاریی ئەنبارکردن (Reservoir Engineering) بە پلەی نایاب بڕوانامەی کارناسیی باڵام وەرگرت".
"ئارارات" کوڕی مامۆستا "عەبدوڵڵا ڕەحیمی" كادری دڵسۆزی حیزبی دێموكرات و پێشمەرگەی کوردستان و دایە "تەلیعه جەلالی" ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە.
"ئارارات ڕەحیمی" منداڵی نێو شۆڕشە و لە بنەماڵەیەکی شۆڕشگێڕ لەدایک بووە. سەرباری هەموو کێشە و گرفتەکان، بەهۆی هەوڵ و ماندووبوونی خۆی توانیویەتی لە خوێندندا سەرکەوتن بەدەست بێنێت.