کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوڕە شەهیدێک بڕوانامەی باڵای خوێندنی لە وڵاتی ڕووسیە بەدەست هێنا

10:10 - 1 رەزبەر 2721

"شەماڵ مینبەری" کوڕی شەهید "شەهرام مینبەری" بڕوانامەی باڵای لە زانستی ئابووری لە یەکێک لە زانکۆکانی وڵاتی ڕووسیە بە کۆنمرەی تەواوەوە بەدەست هێنا.

شەماڵ مینبەری یەکێک بووه لەو خوێندکارە سەرکەوتووانەی کە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای "ڕووسیە"وە بۆ درێژەدان بە خوێندن و بەدەستهێنانی پلەی ماستەر لە ئابووریدا بۆ ئەو وڵاتە بانگهێشت کراوە.

دوابەدوای ئەوەیکە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە بۆ ماوەی ساڵێک لە خوێندن دوا کەوت، بەڵام سەرکەوتووانە ئەو قۆناغەی خوێندنی بە کۆنمرەی تەواوەوە بڕی و توانی بڕوانامەی سوور بەدەست بهێنێت.

ئەو خوێندکارە بڕوانامەی ماستەری خۆی پێشکەش بە شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کردووە و جەختی کردووەتەوە: "ئێمە ڕۆڵەی شەهیدان میراتگری ڕێگا و ڕێبازی خەباتیانین بەرەو سەرکەوتن".