کوردستان میدیا: بەپێی دوایین ئامار و هەواڵە بڵاو بۆوەکان لە سەرچاوە هەواڵدەرییەکان، لە ماوەی مانگی رێبەنداندا ٩ کۆڵبەر لەلایەن هێزە نیزامییەکانی ئێرانەوە لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان کوژراو و بریندار کراون.
لە کۆی گشتیی ئەو رێژەیە ٦ کۆڵبەری کورد گیانیان لێئەستێنراوە و ٣ کەسی دیکەش بریندار کراون و هەر لەو پێوەندییەدا لە نێو کوژراو و بریندار کراوەکان کەسانێک هەن کە تەنیا بە گومانی هەڵگرتنی کەلوپەلی قاچاخ تەقەیان لێ کراوە و دواتر دەرکەوتووە کە هاووڵاتیی مەدەنی بوون.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، هەر لە دەسپێکی مانگی رێبەنداندا هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە ناوچەی گەورکی سەردەشت بە گومانی هەڵگرتنی کەلوپەلی قاچاخ تەقەیان لە ماشینی هاووڵاتییەک کرد و گیانیان لێئەستاند.
سمایل حاجی خدر خەڵکی ئاوایی هورمزاوێی ناوچەی گەورکی سەردشت، ناوی ئەو هاووڵاتییە کوردە بوو کە بێئەوەی هیچ تاوانێکی ئەنجام دابێو بێئەوەی کە لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە اختاری پێدرابێتەقەی لێ کراوە.
لە درێژەی کوشتنی کۆڵبەراندا رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢ی رێبەندان هێزە نیزامییەکانی جێگیر لە سنووری بانە لە شوێنێک بە ناوی چۆمی چووشی تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردوو و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی سابیر ئاڵتوون گیانی لەدەست دا.
سابیر ئاڵتوون تەمەن ١٧ ساڵ، کوڕی جەلال و خەڵکی گوندی نەمنجێی ناوچەی پیرانی سەربە پیرانشار بوو و بە مەبەستی دابین کردنی ژیانی بنەماڵەکەی رووی لەکاری پڕ مەترسیی کۆڵبەری لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان شاری بانە و هەرێمی کوردستان کردبوو.
ئەو کۆڵبەرانە تەنیا بە مەبەستی دابین کردنی بژیوی ژیانیان دەستیان داوەتە ئەو پێشە پڕ لەمەترسییە و زۆر جاریش ئەو پیشەیە مەترسییەکەی دەگاتە ئاستی گیان لەدەست دانی ئەو کۆڵبەرانە و جێگای تێڕامانی ئەو دیاردەی کوشتنە لێرە دایە کە بەپێی بەندی ئەلف لە مادەی ٢ی یاسای قاچاخی کاڵای رێژیمی ئێران، ئەگەر کاڵایەک کەمتر لە یەک میلیۆن تمەن بایەخی هەبێئەوە ناچێتە چوارچێوەی کەلوپەلی قاچاخ و سزای نییە.
هێزەکانی حکوومەتی ئێران زۆر جار هاووڵاتییانی مەدەنیش دەکەنە ئامانج و بێئەوەی کە بزانن ئەوانە کێن و ئەو بارەی کە پێانە چین، دەیاندەنە بەر دەستڕێژی چەکەکانیان.
لەو پێوەندییەدا رێکەوتی 15ی رێبەندان لە رێگای نێوان زەنجان ــ تەورێز، هێزە ئینتزامییەکانی رێژیم تەقەیان لە ماشینی هاووڵاتییەکی کورد کردووە و لە ئاکامدا دوو سەرنشینی ئەو ماشینە بە توندی بریندار کران.
کامران عەبدۆیی کوڕی سوڵحەدین و ستار عەبدۆیی کوڕی چەرگز، ناوی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردەی خەڵکی گوندی کەتبانی سەربە شارستانی سەڵماسن کە بەتەقەی هێزە ئینتزامییەکان بریندار بوون.
ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە پاش راگوێزرانیان بۆ نەخۆشخانەی شاری تەورێز، بەتوندی خرابوونە ژێر چاەودێریی هێزە ئینتزامییەکان و هیچ کەس ئیزنی چاوپێکەوتنی لەگەڵیاندا نەبوو.
٥ رۆژ دوای بریندار بوونی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردەی سەڵماس واتە رێکەوتی ٢٠ی رێبەندان هێزە نیزامییەکانی شاری ئەندیمشک لە پارێزگای خووزستان، تەقەیان لە ماشینی هاووڵاتییەکی کورد بەناوی موختار خاتری کردوو و لە ئەنجامدا گیانی لەدەست دا.
ئەو هاووڵاتییە کوردە خەڵکی شاری کامیاران و خاوەن ژن و ٢ منداڵ بوو.
هێزە نیزامییەکان سەەڕای حاشا کردن لە کوشتنی موختار، ئامادە نەبوون تەرمەکەشی بە بنەماڵە چاوەروانەکەی بدەنەوە.
دیارە هەواڵی کوژران و بریندار بوونی هەر کۆڵبەرێکی زەحمەتکێش، بێتاوان و بێدیفاع دەرخەری بێبەری بوونی کوردستان لە ناوەندی پیشەیی و بێکاری زیاتری هاووڵاتییانی کوردستانە و لەلایەکی دیکەشەوە دەرخەری بارودۆخی ناڵەباری مافی مرۆڤ لە کوردستان و ئێرانە.
دەستڕێژیی راستەوخۆ، کەوتنە سەر مین، رەق هەڵاتن لە سەرما ئەمانە هەموو ئەو شتانەنن کە بە بەردەوامی هەڕەشەیان لە گیانی کۆڵبەرانی کورد کردووە و دەیکەن و لەم دواییانەشە هەڕەشەیکی دیکە بەو مەترسیانەوە زیاد بووە و ئەویش بەستنی دەست و لاقی کۆڵبەران و فڕێدانیان لە بەرزاییەکانەوەیە.
چەند رۆژ لەمەوبەر هەواڵی کوژرانی ٣ی کۆڵبەری شاری مەهاباد لە ناوچە سنوورییەکانی بانە ویژدانی هەر مرۆڤێکی هەژاند و دڵی هەموو کوردێکی غەمبار کرد.
رێکەوتی ٢١ی رێبەندان تەرمی سێهاووڵاتیی کورد بە دەست و پێبەستراوی لە قووڵایی چیای سوورکێو لە بانە لەلایەن هاووڵاتییانی ئەو ناوچەیەوە دەرهێنرایەوە.
چوار کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی عەلی کوڕی مام نادر، حوسێن و هوشیار رۆستەمنژاد کوڕی محەممەد (چاوشین) دانیشتووی گەڕەکی مەیدانی حەیوانان لە مەهاباد، و رزگار کوڕی کەماڵ کەتانی دانیشتووی گەڕەکی دۆڵی کەرۆشکەی مەهاباد، لە ناوچەی شەهابەدینی بانە کەوتنە بۆسەی هێزە ئینتزامییەکانی رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە و لە ئەنجامدا عەلی توانیبووی لە چنگی ئەو هێزانە رزگاری بێ و لەکاتی هەڵاتنیدا کەوتبووە سەر مین و لاقێکی لەدەست دابوو.
ئەو سێکۆڵبەرەی دیکەش بەو تەناف و گوریسەی کە بۆ لەکۆڵ بەستنی بارەکانیان پێیان بووە، لەلایەن هێزەکانی رێژیمەوە دەست و لاقیانیان پێ بەستبوون و لە بەرزایی سوور کێوـەوە فڕێیان دابوونە خوارێ.
بەپێی ئاماری تۆمار کراو لە ماڵپەڕی کوردستان میدیا لە ماوەی مانگەکانی سەماوەز، بەفرانبار و رێبەندان ٢٥ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی هێزە نیزامییەکان و کەوتنە سەر مین لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستانی رۆژهەڵات کوژراو و بریندار بوون.
لە کۆی گشتیی ئەو رێژەیە ١٥ کۆڵبەری کورد گیانیان لێئەستێنراوە و ١٠ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.
لە ناو ئەو ١٥ کوژراوەدا کۆڵبەریکیش بەهۆی سەرماوە رەق هەڵاتبوو.
کۆڵبەرانی کورد ئەو کەلوپەلانەی کە بە کۆڵیان هەڵیدەگرن زۆر جار کێشی لە خۆیان زۆر زیاتر و قورسترە و بۆ ئەو راگواستنەش تەنیا بڕە پارەیەکی کەم وەکوو حەقدەست وەردەگرن کە بە زەحمەت دەگاتە ٢٠ هەزار تمەن.
بە پێی مادەی ٧ لەیاسای بەکارهێنانی چەک لەلایەن هێزە چەکدارەکانی رێژیمی ئێرانەوە، پێشتر دەبێئاگادار کردنەوە (اختار) بە کەسی تاوانبار یان گومان لێکراو بدرێو ئەگەر ئەنجامی نەبوو لە قۆناغی دووهەمدا تەقەی هەوایی بکرێو ئەگەر تەسلیم نەبوو لە کەمەر بۆ خوارێبپێکرێو کاتێک تەقە لەکەمەر بەرەو خوار دەکرێتەنیا دەبێلەلاقی بدرێت.